Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

کارەبای هەولێر: کێشەی کارەبای توورەق چارەسەر دەکەین

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گەڕەکی توورەق لە سنووری پارێزگای هەولێر رووبەڕووی کێشەیەکی تەکنیکی لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی بوونەتەوە، ئەوەش وایکردووە رۆژانە نزیکەی نۆ کاژێر بێ کارەبای نیشتمانی و موەلیدەی ئەهلی بمێننەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەن و چارەسەری دەکەن.

بەپێی بەدواداچوونی رادیۆی رووداو، کێشەی سەرەکیی گەڕەکەکە لەوەدایە کە کارەبای گەڕەکەکە بەسەر دوو فیدەری جیاوازدا دابەش کراوە. لە کاتی بڕینی کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکە، بەشەکەی دیکە کارەبای هەیە، ئەم ناهاوسەنگییەش بووەتە رێگر لەوەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان بتوانن کارەبا بدەنە ماڵان، چونکە مەترسیی تێکەڵبوونی هێڵەکان و سووتانی ئامێرە کارەباییەکان هەیە.

رۆژی چوارشەممە 12ـی ئابی 2026، دڵشاد بیلال، دانیشتووی گەڕەکی توورەق، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئەم کێشەیە چەندین ساڵە بەردەوامە و گەڕەکەکەمان بووەتە دوو بەش. رۆژانە لە کاژێر 09:30ـی بەیانی تاوەکو 04:00ـی ئێوارە کارەبای بەشێکمان دەبڕدرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی کارەبا لە بەشەکەی دیکە، موەلیدەکان ناتوانن کار بکەن. داواکارین تەواوی گەڕەکەکە بکرێتە یەک هێڵ."

بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کێشەکان لەوانەیە تەکنیکی بن، بەڵام ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و چارەسەری دەکەین. هەوڵدەدەین هەموو گەڕەکەکە بکەینە یەک فیدەر."

هەروەها سکاڵا عەبدولقەهار، بەرپرسی فەرمانگەی چاککردنەوەی کارەبای دووی هەولێر رایگەیاند، کوژاندنەوە و بەرنامەی فیدەرەکان بەدەست کۆنترۆڵی کارەبایە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان وەک لایەنی چاککاری رێکارە پێویستەکان دەگرنەبەر و داوای لە نوێنەرانی گەڕەکەکە کرد سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبا رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزنەوە.

گەڕەکی توورەق دەکەوێتە سەر رێگەی مووسڵ؛ پێوەری زیرەکی گەڕەکەکە لەسەر کارەبای شەمامکە و کاروباری چاککردنەوەشی لەسەر فەرمانگەی کارەبای دووی هەولێرە. دانیشتووانی ناوچەکە لەم وەرزە گەرمایەدا چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێرن بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشە کۆنەی گەڕەکەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە