Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

شاندێکی دەزگای شەهیدانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە


رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی دەزگای شەهیدانی عێراق سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانی دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەت دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە ئامادەکردنی رەشنووسێکی رێککەوتنە بۆ هاوئاهنگی زیاتر لەنێوان هەردوولا، بە مەبەستی راییکردنی کاروباری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە بەغدا.

رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، ئەحمەد مام رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێک لە دەزگای شەهیدانی عێراقەوە سەردانی وەزارەتمان دەکەن بە مەبەستی رێکخستن و ئامادەکارییەکانی هاوئاهەنگیی نێوان دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزارەتی کاروباری شەهیدان".

لەبارەی ئامانجی سەردانەکە ئەحمەد مام رەسووڵ گوتی: "بۆ ئەوەیە لە بەغدا یارمەتیی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بدرێت لە راییکردنی کارەکانیان. بۆ نموونە ئەو کەسانەی کە ئیشی خوێندن، پشتگیری یان هەر کارێکی دیکەی کارگێڕییان لە بەغدا هەبێت، هاوئاهەنگییان بۆ دەکرێت و یارمەتی دەدرێن. هەر بۆ ئەم مەبەستەش رەشنووسێک لەنێوانمان ئامادە دەکرێت تاوەکو لە بەغدا واژۆ بکرێت."

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکاری بۆ ئەو خێزانانەی کە پێویستیان بە سەردانیکردنی دامەزراوە فیدراڵییەکان هەیە لە بەغدا. بە گوتەی ئەحمەد مام رەسووڵ، ساڵانە ئەم هاوئاهەنگییە دەکرێت، تاوەکو لەم رێیەوە کارەکانی کەسوکاری شەهیدان بە خێرایی بکرێن.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە