Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاسبکارێک لەکاتی فرۆشتنی بوتڵی گاز. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کاسبکارێک لەکاتی فرۆشتنی بوتڵی گاز. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی گازی شل لە هەولێر و دهۆک دابەزی؛ لە سلێمانیش جێگیرە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای بەرزبوونەوەیەکی کاتی لە دوو رۆژی رابردوودا، نرخی گازی شل لە هەولێر و دهۆک دابەزی. بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، بەهۆی کردنەوەی رێگەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، نرخەکان بەرەو جێگیربوون دەچنەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی گازی بازرگانیی LPG بەرزبووەوە و لیتری گەیشتە 700 دینار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزی و گەیشتە 650 دینار. پێشبینی دەکەین سبەی و دووسبەی بگاتە 590 دینار و کەمتریش."

لەبارەی هۆکاری گرانبوونە کاتییەکەی، جەنگی مەجید دەڵێت: "کە بۆ ماوەیەکی کاتی لە سنووری سلێمانی رێگە گیرابوو و گازی کۆرمۆریان بۆ نەدەهات، بەڵام ئێستا رێگەکە کراوەتەوە و کێشەکە چارەسەر بووە."

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر گوتی: "ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، نرخەکە دەگەڕێتەوە ئاستی پێشوو کە دەوروبەری 400 دینار بوو بۆ هەر لیترێک، گازی حکومیش وەک خۆیەتی و بە 8500 دینارە."

هاوکات لە دهۆکیش نرخەکان روویان لە دابەزین کردووە. محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری کۆمپانیای (مزگین) بۆ دابەشکردنی گازی ماڵان لە دهۆک بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی گازی بازرگانیی LPG بەراورد بە دوو رۆژ پێش ئێستا زۆر دابەزیوە. پێشتر گەیشتبووە 650 بۆ 700 دینار، بەڵام ئەمڕۆ بە 600 دینارە و چاوەڕێین لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و ببێتە 550 دینار."

بەپێچەوانەی هەولێر و دهۆک، لە سلێمانی نرخەکەی جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە. فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت بە رووداوی راگەیاند: "نرخی گازی ماڵان LPG، هەم بازرگانی و حکومیش، جێگیرە و هیچ بەرزبوونەوەیەکی بەخۆیەوە نەبینیوە. لیتری بە کۆ بە 440 دینارە و بە هیچ شێوەیەک گران نەبووە."

کێڵگەی گازی کۆرمۆر سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی گازی شل LPGـیە بۆ هەرێمی کوردستان، هەر گرفتێکی تەکنیکی یان رێگری لە گواستنەوەی بەرهەمەکانی ئەو کێڵگەیە، راستەوخۆ کار دەکاتە سەر نرخەکان لە بازاڕدا.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە