Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەییەکەی سێمێل دیزاین دەکرێتەوە و دەبێتە فێرکاری

سیپان رۆژهەڵاتی

سیپان رۆژهەڵاتی

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیپان رۆژهەڵاتی
سیپان رۆژهەڵاتی13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی سێمێل دووبارە دیزاین دەکرێت و دەبێتە نەخۆشخانەیەکی گشتی. بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ 13ـی ئابی 2026، تەندەرێک لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک و کۆمپانیای کاپ واژۆ کرا، کە بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵدا کارەکانی تەواو بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی حکومیی فێرکاری و خزمەتگوزارییەکانی بێبەرامبەر دەبن.

پارێزگاری دهۆک راشیگەیاند: "سەرجەم کارەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بەشێوەی دیجیتاڵی دەبن و هەموو ئامێر و کەلوپەلێکی پێشکەوتووی بۆ دابین دەکرێت و دەبێتە یەکێک لە نەخۆشخانە پێشکەوتووەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان."

نەخۆشخانەیەک بە ستانداردە نوێیەکان دروست دەکرێت

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 13:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکرای کرد، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی لە قەزای سێمێل دەستیان پێکردووەتەوە. ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2014 تەندەری بۆ کرابوو و دیزاین کرابوو، بەڵام بەهۆی بڕینی بودجە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە کارەکانی راگیرابوون.

د. ئەفراسیاب مووسا گوتی، ئەم نەخۆشخانەیە پێشتر وەک نەخۆشخانەی فریاکەوتن پلانی بۆ داڕێژرابوو، بەڵام لە بڕیارە نوێیەکەدا کراوەتە نەخۆشخانەیەکی گشتی و فێرکاری.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک، لەبارەی گرنگیی پرۆژەکەوە گوتی: "نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک ئێستا 650 قەرەوێڵەی هەیە و زۆر قەرەباڵغە. ئەم پرۆژە نوێیە بارگرانیی سەر نەخۆشخانەی ئازادی زۆر سووک دەکات."

بە گوتەی د. ئەفراسیاب مووسا، نەخۆشخانەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، نەمسا، ئیمارات و قەتەر بگونجێت. لە نەخۆشخانەکەدا بەشی نوێی وەک بەشی ژنان و منداڵبوون، چاودێریی چڕ (ICU)، MRI، CT-Scan و چەندین تاقیگەی مۆدێرن دەبن.

کۆنترۆڵکردنی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان

د. ئەفراسیاب مووسا، سەبارەت بە گرانیی نرخ لە نەخۆشخانە و کلینیکە تایبەتەکان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵکردنی نرخی دەرمان و پشکنینەکان لە رێگەی لیژنەی تایبەتەوە دەکرێت، بەڵام ئەم سیستەمە وەک پێویست کاریگەر نییە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک، جەختی لەسەر گرنگیی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمەکە کردەوە و گوتی: "پێویستە سیستەمی تەندروستی بکەینە دیجیتاڵی. هەر نەخۆشێک کە سەردانی کلینیک یان نەخۆشخانەیەک دەکات، دەبێت پسوولەی ئەلیکترۆنیی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی نرخەکان کۆنترۆڵ بکەین. تاوەکو ئەم سیستەمە نەکرێتە دیجیتاڵی، ناتوانین بە تەواوی رێگری لە گرانیی نرخەکان بکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە