Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێگەی دەربەندیخان - کەلار

رێگەی دەربەندیخان - کەلار

هەواڵە ناوخۆییەکان

بۆ یەکەمجار لە عێراق؛ رێگەی دەربەندیخان - وارماوا بە تەکنەلۆژیایەکی نوێ دروست دەکرێت

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە


رووداو دیجیتاڵ 

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە دروستکردنی رێگەی دەربەندیخان - وارماوا تەکنەلۆژیایەکی نوێی ئەندازیاری بەکاردەهێنرێت؛ بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان دەڵێت، ئەو جۆرە کۆنکریتەی لە رێگەکەدا بەکاری دەهێنن بەرگەی گوشاری زۆر و کەشوهەوای سارد دەگرێت.

ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (مژار)ی رادیۆی رووداو، رایگەیاند: "لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگەی دەربەندیخان تاوەکو وارماوا کە درێژییەکەی زیاتر لە 15 کیلۆمەترە، تەکنەلۆژیای کۆنکریتی وشک (RCCP) بەکاردەهێنرێت. ئەم تەکنەلۆژیایە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەکارنەهاتووە."

سەبارەت بە تایبەتمەندیی ئەو تەکنەلۆژیایە، عەدنان خەلیل گوتی، کۆنکریتەکە لە کارگە دروست دەکرێت و بە فاریشە رادەخرێت و راستەوخۆ دەکوترێتەوە، پاشان چینێکی تایبەتی بەسەردا دەدرێت بۆ ئەوەی درز نەبات و لە قۆناخی کۆتاییشدا رووی رێگاکە قیڕ دەکرێت.

بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە 26%ی کارەکان تەواو بوون و ئێستا نزیکەی دوو کیلۆمەتری رێگاکە ئامادەیە بۆ راخستنی چینە کۆنکریتەکە.

عەدنان خەلیل باسی لە پڕۆژەکانی دیکەی سنوورەکەش کرد و رایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی، لە ماوەی ساڵێک و نیوی رابردوودا توانراوە 32 پڕۆژەی رێگاوبان بە درێژیی 90 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 16 ملیار دینار تەواو بکرێن، کە زۆربەیان رێگەی گوندەکان و ناوچە سنوورییەکان بوون.

سەبارەت بە دووسایدکردنی رێگەی نێوان خاڵی سنووریی پەروێزخان و کەلار، عەدنان خەلیل رایگەیاند لە ساڵی 2014وە بەردەوام دەرخستە بۆ دووسایدکردنی ئەو رێگەیە ئاراستەی حکومەت دەکەن، چونکە "شادەماری بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە"، بەڵام جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پەیوەستە بە تەرخانکردنی بودجە و نەختینەی پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە