Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

بەنزینخانەیەک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

پشکی بەنزینی کەرکووک زیاد کرا و رۆژانە دەگاتە 1.92 ملیۆن لیتر

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

پشکی رۆژانەی بەنزینی کەرکووک بە بڕی 170 هەزار لیتر زیاد کرا و گەیشتە 1 ملیۆن و 920 هەزار لیتر. بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگاکە دەڵێت، هێشتا ئەو بڕە پشکی راستەقینەی کەرکووک نییە.

عەلی رەبیع، بەڕێوەبەری لقی کەرکووکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 15-08-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای پەیوەندی و ناردنی چەند نووسراوێکی فەرمی بۆ وەزیری نەوتی عێراق، توانرا پشکی رۆژانەی بەنزینی کەرکووک لە 1 ملیۆن و 750 هەزار لیترەوە بۆ 1 ملیۆن و 920 هەزار لیتر زیاد بکرێ."

بە گوتەی عەلی رەبیع، ئەم زیادکردنە وادەکات رۆژانە 5 تانکەر بەنزینی زیاتر بگاتە وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی لە پارێزگاکە و هەربۆیەش پێنج وێستگەی دابەشکردنی بەنزین زیاد کراوە.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووک روونیکردەوە کە ئەم بڕە "زیادکردن" نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ ئەو پشکەی پێشتر کەرکووک وەریدەگرت و بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە کەمکرابووەوە؛ گوتیشی، "مافی راستەقینەی کەرکووک زۆر لەم بڕە زیاترە و پێویستە پشکی رۆژانە بگاتە 2 ملیۆن و 200 هەزار لیتر."

سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی بەنزین، عەلی رەبیع پێیوایە هێشتا ئەم بڕە بە تەواوی کۆتایی بە کێشەکە ناهێنێت و رایگەیاند، "قەیرانی بەنزین تەنیا ئەو کاتە بە یەکجاری کۆتایی دێ کە نرخەکەی لەنێوان کەرکووک و پارێزگاکانی دەوروبەریدا یەکبخرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە