Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قیرکردنی رێگەکە. وێنە؛ پارێزگای هەولێر

قیرکردنی رێگەکە. وێنە؛ پارێزگای هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە: قیرکردنی دووسایدی کۆیە – هەولێر گەیشتە 20 کیلۆمەتر

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێگەی هەولێر - کۆیە لە بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی هەولێر دەڵێ، قیرکردنیان لە رێگەکە گەیاندووەتە 20 کیلۆمەتر؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دووسایدەکە پێش وادەی دیاریکراو تەواو دەکرێ.


محەممەد خالید، بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێگەی هەولێر - کۆیە لە بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "قیرتاوکردنمان گەیاندە 20 کیلۆمەتر و لە هەموو شوێنەکان کارکردن بە چڕی بەردەوامە".

گوژمەی پڕۆژەکە 683 ملیار دینارە. بەگوێرەی گرێبەستی پڕۆژەکە، تەمموزی 2028 کارەکانی تەواو دەکرێ. محەممەد خالید گوتی: "سەرەتا رێگەکە 37 کیلۆمەتر بوو، دواتر لە بەرژەوەندی خەڵک هەشت کیلۆمەتری بۆ زیادکرا. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین پێش وادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکرێ، تەنانەت هەشت کیلۆمەترەکەش لەگەڵ کۆی پڕۆژەکە تەواو دەبێ، هەرچەند بە جیا دوو ساڵ کات بۆ تەواوکردنی دانراوە".

ئێستا درێژیی رێگەکە 45 کیلۆمەترە و بە شێوازی دوو سایدی خێرا دروست دەکرێ. پێکهاتەی سایدەکان بە جۆرێکە کە هەر سایدێک لە سێ لاینی هاتووچۆ و لاینێکی فریاگوزاری دەبێ؛ 11 بەرزەپرد و ژێرپردی تێدا دەبێت.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە گوتی: "چوار پردی رێگەکە تەواو کراون و کارکردنمان لە چوار پردی دیکە دەستپێکردووە، کە یەکێکیان نوێیە و بۆ یەکەم جارە لە کوردستان دروست دەکرێ".

محەممەد خالید گوتی، ئەو 20 کیۆمەترەی قیرتاویان کردووە هەردوو سایدەکەیە، بەڵام لەنێوان رێگەکاندا چەند ناوبڕێک ماون قیرنەکراون؛ "بە زووترین کات قیردەکرێن".

رۆژی 10-10-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەکەی دانا و رایگەیاند، "شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری" دەگەیێننە هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی.

پڕۆژەی رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە ساڵی 2011 بە گوژمەی 461 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی کرا، بەڵام تەنیا 100 ملیار دیناری بۆ خەرج کرا و دواتر راگیرا.
 
رێگەی کۆیە - هەولێر یەکێکە لە رێگە قەرەباڵخەکانی هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی بەرپرسانی حکومەت، دوای دوو سایکردنی ماوەکەی لە کاژێرێکەوە بۆ کەمتر لە 30 خولەک کەم دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە