Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قەڵای هەولێر فلێکسێکی گەورەی پێوە هەڵواسراوە و ناوی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامی لەسەر نووسراوە لە مەولوودی ساڵی 2020. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

قەڵای هەولێر فلێکسێکی گەورەی پێوە هەڵواسراوە و ناوی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامی لەسەر نووسراوە لە مەولوودی ساڵی 2020. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

رێوڕەسمێکی گەورە بۆ لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە قەڵای هەولێر سازدەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ یادی لەدایکبوونی محەممەدی كوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەستپێکردووە و گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، رێوڕەسمی گەورە و جیاواز لە 25ـی مانگەوە لە سەرجەم شارەکان بەڕێوەدەچن.

رۆژی یەکشەممە، 16ـی ئابی 2026، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "25ـی ئاب گەورەترین رێوڕەسمی تایبەت بە لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لە هەولێر ساز دەکرێت. بێگومان لە هەموو شارەکان رێوڕەسم هەیە، بەڵام گەورەترینیان رۆژی 25ـی ئاب لە شاری هەولێر و لەسەر قەڵای هەولێر دەبێت".

لەبارەی چالاکییەکان و کاتی دەستپێکردنی رێوڕەسمەکە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی: "سروودی ئایینی، دابەشکردنی شیرینی، خواردن و خواردنەوە لە کاژێر 09:00ـی بەیانییەوە تاوەکو دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت".

نەبەز ئیسماعیل باسی لەوەشکرد، یادەکە تەنیا لە یەک رۆژدا نابێ و تەنیا لە یەک شوێنیش نابێ، بەڵکو تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و گوتی: "لە 25ـی ئابەوە بۆ یەک مانگ لە هەموو هەرێمی کوردستان رێوڕەسم دەبێ. هەموو مزگەوتەکان رێوڕەسم بەڕێوەدەبەن کە لە لایەن وەزارەتی ئەوقافەوە رێک دەخرێن".

محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولموتەڵیب، رۆژی 22-04-571ـی زایینی، کە دەکاتە 12ـی رەبیعی یەکەمی ساڵی کۆچی لە شاری مەککە لەدایکبوو و لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە