Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شۆفێرێک لە بەنزینخانەیەک بەنزین دەکاتە نێو تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ ئەرشیڤ

شۆفێرێک لە بەنزینخانەیەک بەنزین دەکاتە نێو تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزیری سامانە سرووشتییەکان: نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەریش دادەبەزێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، رۆژانە 3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان 2 ملیۆن و 800 هەزار ئۆتۆمبێل هەن و ئەو نەوتەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابینی دەکات بەشی ئەوە ناکات هەر ئۆتۆمبێلێک یەک لیتر بەنزینی پێ بدرێت.

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوام دەبێت".

وەزیری سامانە سرووشتییەکان گوتی: "ئێستا رۆژانە 3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ (750 دیناری) لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

لەبارەی بەنزینی سوپەر و موحەسەنەوە کەمال محەممەد گوتی: "لەم هەفتەیەدا رێژەیەکی باش هاوردە دەکرێت و نرخی ئەویش دادەبەزێت، نۆرماڵ دابەزێ ئەوانیش دادەبەزن، بەڵام پاڵپشتییەکە تەنیا بۆ بەنزینی نۆرماڵە".

دەنگۆی ئەوە هەیە دابەشکردنی بەنزین رادەستی کەرتی تایبەت کرابێت، لەو بارەیەوە وەزیری سامانە سرووشتییەکان گوتی: "ئەو بەنزینەی دابەش دەکرێ کەرتی تایبەت نییە و حکومییە، بەڵام هاوئاهەنگی هەیە دەستکاری کواڵیتییەکەی نەکرێ و لە پاڵاوگەوە راستەوخۆ بگاتە هاووڵاتی، چونکە تەنکەرەکانی ئەوان (جی پی ئێس)ی پێوەیە و ناتوانن دەستکاری بکەن و تاوەکو بەنزینخانەکان کامێراشیان لەسەرە، کەرتی تایبەت هیچی تێدا نییە و پڕۆسەکە حکومییە و دابینکردن و پاڵپشتیی هەمووی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت".

کەمال محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیای گەیێنەری بەنزین بە بەنزینخانەکان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سامانە سرووشتییەکان، بەنزینخانەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکەن بۆ ئەوەی دەستکاری کواڵیتی بەنزینەکە نەکرێت".

حکومەتی عێراق رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکات، وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان 2 ملیۆن و 800 هەزار ئۆتۆمبێل هەن، 50 هەزار بەرمیل نەوت ملیۆنێک و 750 هەزار لیتر بەنزینی لێ بەرهەم دەهێندرێت، هەر ئۆتۆمبێلێک یەک لیتریشی پێ بدرێت بەش ناکات، حکومەتی عێراق خۆشی ئەمە دەزانێت و ئاگادارە".

دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەرێمی کوردستان دوای قەیرانێکی دوو مانگیی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دێت، کە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە سەرووی 1500 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە