Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرهەمە خۆماڵییەکانی فێستیڤاڵی هەورامان.

بەرهەمە خۆماڵییەکانی فێستیڤاڵی هەورامان.

هەواڵە ناوخۆییەکان

داهاتی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی هەورامان 300 ملیۆن دینار بووە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵی و کولتوورییەکانی خورماڵ لە ناوچەی هەورامان، دوای سێ رۆژ لە نمایشکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکان درەنگانی دوێنێ شەو کۆتایی هات. لێپرسراوی تۆڕی رێکخراوەکانی خورماڵ دەڵێت، کە داهاتی فێستیڤاڵەکە 300 ملیۆن دینار بووە و نزیکەی 70 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.

رۆژی یەکشەممە، 16ـی ئابی 2026، بابا سەنعان فایەق، لێپرسراوی تۆڕی رێکخراوەکانی خورماڵ لەبارەی ئەنجام و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەورامان زۆر با باشی بەڕێوەچوو، هیچ کێشە و گرفتێکیش رووینەداوە".

بە گوتەی بابا سەنعان فایەق، جگە لە بەرهەمی خۆماڵی و کاری دەستی، خواردن و خواردنەوەش فرۆشراون. گوتیشی: "داهاتی بەرهەمەکانی ئەم فێستیڤاڵە 300 ملیۆن بوو بە هەموو بەرهەمەکانەوە".

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لێپرسراوی تۆڕی رێکخراوەکانی خورماڵ خستیەڕوو، فێستیڤاڵەکە پێشوازییەکی زۆری لێکراوە و گوتی: "نزیک بە 70 هەزار گەشتیار هاتبوون."

هەنجیری هەورامان و خورماڵ یەکێکە لە بەنێوبانگترین جۆری هەنجیر لە کوردستان و خواستی زۆری لەسەرە. بابا سەنعان فایەق گوتی: "لە فێستیڤاڵەکەدا هەنجیری زۆر نەفرۆشرا، چونکە ئەم ساڵ بەهۆی نەخۆشییەوە هەنجیرمان بەراورد بە ساڵەکانی دیکە کەمی کردووە، لە پێگەیشتنیش دواکەوتووە".

فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی و کولتوورییەکان بۆ یەکەمین ساڵ لە هەورامان سازکرا. کە سێ رۆژ لە 13 تاوەکو 15ـی ئابی 2026، بەڕێوەچوو.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بە گشتی لە سنووری هەڵەبجە 175 دۆنم باخی هەنجیر هەیە، ساڵانە هەر دۆنمێک یەک و نیو تاوەکو دوو تۆن بەرهەمی دەبێت، کە دەکاتە نزیکەی 350 بۆ 400 تۆن.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە