Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە دەڵێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی خشتەی مووچەی فەرمانبەران، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەوانیش دەکرێت.

رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم هەفتەیە رێکارەکانی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات و دوای تەواوبوونی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەش دەکرێت."

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچەکەیان، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "ئەگەر تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، کە دوا رۆژی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانە، رێکارەکان تەواو بن، ئەوا هەر ئەو رۆژە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت، ئەگەر نا پرۆسەکە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."

ئەمڕۆ دووشەممە 17-08-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سبەی سێشەممەوە 18-08-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 20-08-2026 بەردەوام دەبێت.

لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە