Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی بەنزینی بازرگانی بە کۆ دابەزیوە و لە بەنزینخانەکان وەک خۆیەتی؛ هۆکارەکە چییە؟

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، رۆژانە نزیکەی 3.5 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵی 750 دیناری دابەش دەکرێت، بەڵام هێشتا نرخی بەنزینی بازرگانی بەرزە، لە سلێمانی 1200 دینارە و لە هەولێر زیاتر لە 1500 دینار. بازرگانێکی بەنزین دەڵێ، بە کۆ لیتری بە هەزار دینارە و کڕیاری نییە.


بەگوێرەی بەواداچوونی رووداو، ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک لەنێوان 1500 بۆ 1550 دینارە، هەروەها لە سلێمانی 1200 دینارە و نرخی بەنزین لە هەڵەبجە نزیکە لە نرخەکەی سلێمانی.

سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر، ئەمڕۆ 18ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێ رۆژە نرخی جۆرەکانی بەنزینی بازرگانی لە بۆرسە نادیارە، لەبەر ئەوەی کەس داوای ناکات، هەمووی لەوە ترسی هەیە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوام بێت و کەس پێویستی بە بازرگانی نەمێنێت".

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، یەکشەممە 16ـی ئاب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رۆژانە 3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن و دابەشکردن بەردەوام دەبێت. 

گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشان گوتی: "هەر بەنزینخانەیەک داوای بەنزینی 750 دیناری کردبێت پێی دراوە، ئەوەش هۆکارە کە هیچ بەنزینخانەیەک خواستی لەسەر بەنزینی بازرگانی نەماوە و نرخی نوێی بازرگانی نادیارە".

ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن لە هەولێر 2250 دینارە و سووپەر 2500 دینار. هەروەها لە سلێمانی موحەسەن لیتری بە 1750 دینارە و سووپەر بە 1900 دینار.

لەبارەی بەنزینی سووپەر و موحەسەنەوە وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: "لەم هەفتەیەدا رێژەیەکی باش هاوردە دەکرێت و نرخی ئەویش دادەبەزێت، نۆرماڵ دابەزێ ئەوانیش دادەبەزن، بەڵام پاڵپشتییەکە تەنیا بۆ بەنزینی نۆرماڵە".

گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر لەبارەی هۆکاری بەرزیی نرخی بەنزینەوە گوتی: "بە هۆکاری جەنگ لە ناوچەکە و نەکرانەوەی گەرووی هورمز بەنزین کەمە، پێشتر تۆنێک ئارۆ ARO)  کورتکراوەی Aromatic Content ) تۆنێک بە 1800 دۆلار هاوردە دەکرا، ئێستا گەیشتووەتە 6000 دۆلار، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی بەنزینی موحەسەن و سووپەر هەیە".

بە بڕوای سەرباز کەریم، بە بەردەوامبوونی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری، لە رۆژانی داهاتوودا نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەموو هەرێمی کوردستان دابەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە