Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دروێنەی برنجی کوردی لە ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دروێنەی برنجی کوردی لە ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

برنجی کوردی دەگاتە بازاڕەکانی ئەورووپا

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی برنجی ناوخۆیی هێشتا پێویستیی تەواوی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕ ناکاتەوە، بەڵام ساڵانە بڕێکی لێ هەناردە دەکرێت. وەزارەتی کشتوکاڵیش پێشبینی دەکات ئەمساڵ بەرهەمی برنج بگاتە سەرووی 20 هەزار تۆن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەناردەکردنی برنجی کوردی بۆ ئەورووپا لە چوارچێوەی ناساندنی بەرهەمی خۆماڵییە بە جیهان؛ پار نزیکەی 10 تۆن برنج هەناردەی بازاڕەکانی ئەورووپا کراوە و ئەمساڵیش چەند بازرگانێک بەنیازن هەمان بڕ هەناردە بکەنەوە."

پێشبینی بەرهەمی برنج

قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە رووداوی راگەیاند، بەرهەمی برنج پەیوەستە بە بڕی بارانبارین و سەرچاوەکانی ئاوەوە: "بە شێوەیەکی گشتی ساڵانە لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار تۆن برنج لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام بەهۆی زۆریی بارانبارینی ئەمساڵ و دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆندی نوێ، پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵ لە 20 هەزار تۆن تێپەڕێت."

پێویستیی ناوخۆ و هاوردەکردن

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە 100 هەزار تۆن برنج هەیە، لە کاتێکدا بەرهەمی ناوخۆ تەنیا بەشێکی کەمی ئەو پێداویستییە دابین دەکات، بۆیە حکومەت پەنا دەباتە بەر هاوردەکردنی برنج لە وڵاتانی هیندستان، تایلەند و ئەمریکاوە.

پایتەختی برنجی کوردی

قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک بە "پایتەختی برنجی کوردی" دەناسرێت و ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی ئەم دانەوێڵەیە. برنجی ئاکرێ بە جۆرە بەناوبانگەکانی وەک (شەش مەهی و نۆ مەهی و سەدری) ناسراوە. جگە لە ئاکرێ، ناوچەکانی شارباژێڕ، پشدەر، هەڵەبجە و بازیانیش بەشێکی گرنگی برنجی ناوخۆیی بەرهەم دەهێنن.

بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جووتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵ لە وەرزی دروێنەدا هاوردەکردنی برنجی بیانی سنووردار دەکات، هەروەها پەینی کیمیایی و بنەتۆوی باش بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکات بۆ ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنانیان بۆ کەم ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە