Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

ئاگرێک لەنێو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە؛ 'تانکەرێکی بەنزینخانەی نێو باڵەخانەکە بووە'

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئاگرێکی بەهێز لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەرگریی شارستانی دەڵێ، "بەنزینخانەی نێو باڵەخانەکە بووە." جێگری پارێزگاری سلێمانییش دەڵێ، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و رووداوەکەش "بەهۆی شۆرتێکەوە بووە لەکاتی خاڵیکردنی بەنزین لە تانکەرێکەوە."

موقەدەم ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەنزیخانەی نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سووتاوە و تیمەکانیان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان."

 

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگرەکە لەکاتی خاڵیکردنی بەنزین لە تانکەرێکەوە کەوتووەتەوە؛ لە کاتی پرۆسەی خاڵیکردنەکەدا شۆرتێک دروستبووە و بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگرەکە."

سەبارەت بە دۆخی ئێستای شوێنی رووداوەکە، جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێ، "ئێستا هەموو تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی دۆخەکە و خۆشبەختانە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە."

نزیک کاژێر 06:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ 18ی ئاب، دەنگی دوو تەقینەوە لەنێو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی بیستران و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشی.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە، کە زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر بەنزین و گازی تێدابوو.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ئاگرەکەی شەوی رابردوودا 41 کەس بریندار بوون، کە شەش کەسیان کارمەندی بەرگریی شارستانین.

 

ئازاد ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو 22 نەخۆش بە رێژەی جیاوازی سووتاوی برانە نەخۆشخانەکەیان، هەموویان چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و نێردرانەوە ماڵەوە، جگە لە یەکێکیان کە بە رێژەی 95%ی سووتاوە و تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و چارەسەر وەردەگرێ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە