Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە واتاییە و بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

وێنەکە واتاییە و بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

هەواڵە ناوخۆییەکان

زانکۆی سەڵاحەدین پارە لە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا وەردەگرێت و خوێندنی باڵا دەڵێت دژ بە رێنماییەکانە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی سەڵاحەدین لە کاتی گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرا پارە لە خوێندکاران وەردەگرێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوە بە دژی رێنماییەکان دەزانێت و سەرۆکایەتیی زانکۆکەش دەڵێت، دوای چەند مانگێک پارەکە بۆ خوێندکاران دەگەڕێننەوە.

خوێندکاران دەڵێن وەرگرتنی ئەو پارەیە باری ئابووریی ئەوانی قورستر کردووە.

ئازاد شەریف، خوێندکاری ماستەر لە بەشی مێژووی زانکۆی سەڵاحەدین، بە رووداوی گوت: بەهۆی خراپیی باری دارایی دووچاری شەرمەزاری بووم، چونکە ناتوانم ئەو پارەیە دابین بکەم، لە کاتێکدا ئەو پارەیە لە ئەستۆی زانکۆیە، نەک قوتابی."

هەروەها ئەنوەر جەبار، خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی یاسا لە هەولێر، بە رووداوی راگەیاند، "لە کاتی رێکخستنی مامەڵەی دکتۆراکەم پێیانگوتم پێویستە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار ئامادە بکەیت بۆ کاتی گفتوگۆی دکتۆراکەت و دواتر پارەکەت پێ دەدرێتەوە".

ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەندامانی ئەو لیژنەیە خەرج دەکرێت کە هەڵسەنگاندن بۆ نامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەن، سەرپەرشتیار 375 هەزار دینار، ئەندامی ناوخۆ 150 هەزار دینار و دەرەکیش 200 هەزار دیناری بۆ دیاریکراوە.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین بە رووداوی گوت، "خوێندکارانی پاڕالێڵ پارەی ليژنەی تاوتوێ لەسەر خۆیانە، بەڵام قوتابییانی دیکە لەسەر داواکاریی خۆیان تەنیا پارەی ئەندامانی دەرەوە دەدەن و دواتر زانکۆ بۆیان دەگەڕێنێتەوە".

بە گوتەی سامان عەبدوڵڵا، زانکۆی سەڵاحەدین لە ماوەی یەک مانگدا 157 ملیۆن دیناری بۆ خوێندکاران گەڕاندووەتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین دەشڵێت. "زانکۆ کەسی ناچار نەکردووە پارە بدات، هەرکەسێکیش پارەی ئەندامانی دەرەوەی دابێت لەسەر رەزامەندیی خۆی بووە و دواتر پێی دەدرێتەوە، ئەمەش لە 18 زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان هەمان شت پەیڕەو دەکرێت."

 

وەک سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی پێدەکات، لە دوای ساڵی 2014ـەوە ئەو پڕۆسەیە لە هەموو زانکۆکان هەیە.

ئەنوەر جەبار، کە زیاتر لە سێ ساڵە گفتوگۆی دکتۆراکەی کردووە، دەڵێت، سەرۆکایەتیی زانکۆ تاوەکو ئێستا پارەکەی بۆ نەگەڕاندووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رووداوی گوت، "هیچ نووسراوێک نییە کە داوا بکات خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە کاتی گفتوگۆی ماستەر و دکتۆراکەیان هیچ بڕە پارەیەک بدەن".

سەرچاوەکە دەشڵێت، "بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتی زانکۆکان ئاگادار کراونەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت پارە لە خوێندکاران وەربگیرێت".

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە