Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی ئاسمانی شاری هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی ئاسمانی شاری هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەشناسێک: دوای کۆتایی ئەم مانگە پلەی گەرما بەرز نابێتەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما بەراورد بە دوێنی بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک پێشبینی دەکات، کۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما دابەزێتەوە و دەڵێت: "چلەی هاوین کۆتایی دێت و لە چوار پارچەی کوردستان پلەی گەرما دادەبەزێت".


ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئاب، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە دوێنی پلەی گەرما "کەمێک" بەرز دەبێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەڵام وەکو شەپۆلی سەرەتای چلەی هاوین بەهێز و بەتین نابێت و لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما بەرەو دابەزین دەچێتەوە".

شاڵاو هیدایەت پێشبینی بۆ دابەزینی پلەی گەرما کرد و گوتی: "بۆ چلەی هاوین بۆچوونی جیاواز هەن، بەگوێرەی هەموویان لە 25 بۆ 28ـی ئەم مانگە لە چوار پارچەی کوردستان چلەی هاوین تەواو دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت، هیچ پێشبینی بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە دوای کۆتایی ئەم مانگەوە لە ئارادا نییە".

رەشەبایەکی بەهێز بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، قەزای کۆیە و بەشێکی دیکەی پارێزگای هەولێر. شاڵاو هیدایەت گوتی: "خێرایی با ئەمڕۆ و سبەی بەردوام دەبێت و لە یەکشەممەوە دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت".

بەگوێرەی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە