Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەڵەبجە

بەنزینخانەیەک لە هەڵەبجە

هەواڵە ناوخۆییەکان

نەوت و کانزاکانی سلێمانی: پشکی بەنزینمان کەمی نەکردووە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن کەمبووەتەوە. بەڵام بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێ، پشکیان کەمنەکراوەتەوە و رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دابەش دەکەن.


14ی ئاب وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزینی بازرگانی رایگەیاند، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ چەند هێندە بەرز دەکەنەوە. وەزیری وەزارەتەکە 16ـی ئاب رایگەیاند، رۆژانە 3.5 ملیۆن لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن.

محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەک پێشتر بڕیاری لێدرابوو، بەنزینمان پێ دەگات و پشکمان کەمی نەکردووە و رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزینی 750 دیناری لە سنووری پارێزگاکەمان دابەش دەکەین".

بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی گوتی، ئەوان هاوشێوەی پێشوو، بەنزین بۆ هەڵەبجە دەنێرن و پشکی ئەو پارێزگایەشیان کەم نەکردووەتەوە.

لە هەڵەبجە رۆژانە لە دوو بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ.

لەو پشکە بەنزینەی لە پارێزگای سلێمانی دابەش دەکرێ، پشکی بەنزینی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی تێدایە.

هەروەها بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ لە سنووری هەولێر لە 22 بەنزینخانە بەنزین دابەش دەکرێ، کە بڕەکەیان کەمترە لە یەک ملیۆن لیتر، لەکاتێکدا دوای بڕیارەکەی 14ـی ئاب، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرا.

نرخی بەنزینی بازرگانی
چەند رۆژێکە نرخی بەنزینی بازرگانی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەرزبووەتەوە، لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک بە هەزار و 800 دینار دەفرۆشرێ، بەڵام لە سلێمانی جێگیرە و لیتری بە هەزار و 1200 دینارە، لە هەڵەبجە لیتری بە هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێ.

بەنزینی موحەسەن کە بەشێوەی بازرگانی دەفرۆشرێ، لە هەولێر و دهۆک لیتری بە دوو هەزار و 250 دینارە و سوپەر بە دوو هەزار و 500 دینار. هەروەها لە سلێمانی و هەڵەبجە لیتری بەنزینی موحەسەن بە نزیکەی هەزار و 750 دینارە و سووپەر بە هەزار و 900 دینار.

لە 6ـی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و 175 دینار بەرزبووەوە و رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 50 دینار، لە دوای ئەو رێکەوتەوە بەنزین رۆژ بە رۆژ نرخی بەرزتر بووەوە، پێش 6ـی حوزەیران، لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 850 بۆ 900 دینار بوو.

بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، 20ـی تەممووز وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسەنی بە هەزار دینار و سووپەری بە 1200 دینار دیاری کرد، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دوای چەند رۆژێک لە کەمیی بەنزین، 28ـی تەممووز بازاڕ ئازاد کرا.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە