Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

چارەنووسی 442 پێشمەرگەی لیوای 20ی هاوبەش بە نادیاری ماوەتەوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەتان گەنج کە ناویان بۆ لیوای 20ی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەرچووە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر تەواوکردنی رێکارەکان، هێشتا فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرنەچووە. بەرپرسانی سەربازی و پەرلەمانتارانیش دەڵێن، گرفتەکە پەیوەستە بە پەسندکردنی بودجەوە.

هەڤاڵ سیتکانی، یەکێک لەو 442 پێشمەرگەیەی ناوی لە لیستی یەدەگی لیوای 20دا بووە و شوێنی ئەو کەسانەی گرتووەتەوە کە لە ساڵی 2023 ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە تەممووزی 2024 بانگکراین بۆ سەربازگەی کەرکووش لە دیالە. پشکنین، چاوپێکەوتن و بایۆمەتریمان تەواو کرد، تەنانەت لە هەڵبژاردنی 2025ی پەرلەمانی عێراقیشدا وەک هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت بەشداریمان کرد، بەڵام تا دەستبەکار نەبووین."

هەڤاڵ سیتکانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان نوێنەرایەتی 442 خێزان دەکەن و داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایی بەو چاوەڕوانییە بهێنن.

لەبارەی هەمان بابەت مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، گرفتی سەرەکی ئێستا تەرخانی داراییە. ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "تاوەکو یاسای بودجە[2027] پەسەند نەکرێ و تەرخانی دارایی بۆ ئەو پلە و دامەزراندنانە نەکرێ، فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ ناکرێ."

عەمید عەبدولستار زێباری، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەبارەت بە دواکەوتنی فەرمانی دەستبەکاربوونی ئەو پێشمەرگانە، رۆژی 6ی ئایاری 2026 بە رادیۆی رووداوی گوت: "چەندین جار بەدواداچوونمان کردووە، بەڵام کەیسی ئەو پێشمەرگانە هاوشێوەی چەند کەسیکی دیکە بەڵواسراوی ماوەتەوە."

نوێنەرەکەی هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاند، جگە لەو پێشمەرگانە، زۆر دۆسیەی دیکەی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراقیش پەیوەندی بە لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانەوە هەیە و پەکیان کەوتووە.

لیوای 20ی هاوبەش، یەکێکە لەو لیوایانەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی پێکهێندراوە، بەڵام پرۆسەی تەواوکردنی میلاکاتەکەی چەندین جار رووبەڕووی گرفتی کارگێڕی و دارایی بووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە