Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخۆشخانەی رزگاری

نەخۆشخانەی رزگاری

هەواڵە ناوخۆییەکان

نەخۆشخانەی رزگاری پێشنیاز دەکات بڕێک پارە لە هاوەڵی نەخۆش وەربگیرێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لە پلانیدایە بڕێک پارە بۆ چوونەژوورەوەی هاوەڵی سێیەم (یان زیاتر)ـی هەر نەخۆشێک دیاری بکات. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، ئامانج لەوە پاراستنی کەرەستە و باڵەخانەی نەخۆشخانەکەیانە.


رۆژی شەممە، 22ـی ئابی 2026، د. نوورجیهان عەلی شەعبان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانە پێشنیازێکمان خستووەتەڕوو بۆ پاراستنی کارە جوانەکانی نێو نەخۆشخانە و نۆژەنکردنەوەکان، بڕێک پارە بۆ هاتنەژوورەوەی هاوەڵی نەخۆشەکان دیاری بکەین."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری گوتی: "زۆرجار نەخۆشەکان زیاتر لە پێنج هاوەڵیان لەگەڵدایە کە ناپێویستن و هەریەکەیان بەجۆرێک زیان بە کەرەستەکانی نێو نەخۆشخانە دەگەیێنن، بۆیە بۆ ئەوەی ئەو قەرەباڵغییە کەمبکەینەوە، ناچارین ئەم هەنگاوە بگرینەبەر."

لە بەشێکی نەخۆشخانەکانی عێراق هەر نەخۆشێک لە دوو هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێت، هاوەڵی سێیەم و ئەوانی دیکە، بۆ هەر یەکێکیان پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت. بە گوتەی د. نوورجیهان پێشنیازەکەی ئەوانیش بەوجۆرەیە، بەڵام هێشتا بەفەرمی پێشنیازەکەیان بۆ حکومەت نەناردووە.

لەبارەی نۆژەنکردنەوەکان و خزمەتگوزارییەکانی نێو نەخۆشخانەکە، د. نوورجیهان عەلی دەڵێت: "بەشی قوڕگ، لووت و گوێ بەجۆرێک نۆژەنکراوەتەوە کە زۆر سەردەمییانەیە و لە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش پێشکەوتووترە. هەروەها هۆڵی نەشتەرگەرییش بە ستانداردی جیهانی نۆژەنکراوەتەوە."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئاییندەیەکی نزیکدا سەرجەم کارەکانی نۆژەنکردنەوە تەواو دەبن و نەخۆشخانەکە بە توانایەکی زیاترەوە پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکات.

نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری لە ساڵی 1979 بەردی بناخەی دانراوە. دوای تەواوبوونی، لە ساڵی 1984ـدا پێشوازی لە نەخۆش کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە