Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆلیسی دهۆک وێنەی تۆمەتبارەکەی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە

پۆلیسی دهۆک وێنەی تۆمەتبارەکەی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

سەرتاشێکی دهۆک بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی کۆنەوە دەستگیرکرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە ڤیدیۆیەکی کۆنی وەک رووداوێکی نوێی خۆکوشتن لەنێو سەنتەری شارەکەدا بڵاوکردبووەوە. ئەمەش کاردانەوەی لێکەتووەتەوە ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو خەڵک دروستکردووە.

رۆژی یەکشەممە 23ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کەسێک لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کەسێک لەنێو سەنتەری دهۆک خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس:"ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە سەرتاشە، تەنیا بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و ئەکتیڤی پەیجەکەی، ئەو کارەی کردووە. ڤیدیۆکە تەنیا لە ماوەی دوو کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار بینەری هەبووە و ترس و دڵەراوکێی لەنێو خەڵکدا دروستکردووە".

پۆلیسی دهۆک روونیکردەوە، دوای بەدواداچوونی ورد، دەرکەوت ڤیدیۆکە لە ساڵی 2021 و لە سەردەمی کۆرۆنا تۆمار کراوە و لە ڤیدیۆکەدا کەسێک خۆی دەکوژێت و ئەوکاتیش ڤیدیۆکە بڵاوکرایەوە، بەڵام تۆمەتبارەکە (سەرتاشەکە) ویستوویەتی وەک رووداوێکی نوێ نیشانی بدات بۆ بەرزکردنەوەی ئەکتیڤ.

پۆلیسی دهۆک دەڵێت، تۆمەتبارەکە هەر هەمان رۆژ دەستگیرکراوە، بەپێی مادەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە