Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

بەنزینخانەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە دهۆک ئۆتۆمبێلی تایبەت چوار رۆژ جارێک و تاکسی دوو رۆژ جارێک بەنزین وەردەگرن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، بەهۆی باشتربوونی دۆخی دابەشکردنی بەنزین، رێکاری نوێیان گرتووەتەبەر و ماوەی وەرگرتنی بەنزینیان بۆ شۆفێران کەمکردووەتەوە.


رۆژی دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەندێک رێنمایی نوێمان دەکردووە، ئەمەش  بۆ ئەوەی دابەشکردنی بەنزین باشتر بکرێت و خێراتر بێت".

پێشتر ئۆتۆمبێلی کرێ (تەکسی) سێ رۆژ جارێک و ئۆتۆمبێلی تایبەت پێنج رۆژ جارێک 40 لیتر بەنزینیان وەردەگرت. کارزان رەئووف گوتی: "ئێستا بڕیارمانداوە ماوەکە کەمبکەینەوە دوو رۆژ بۆ تەکسی و چوار رۆژ بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت."

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە و پرۆسەی دابەشکردنەکەش هەر لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەوام دەبێت. 

بە گوتەی کارزان رەئووف، هەر شۆفێرێک لە کاتی وەرگرتنی بەنزین، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی سکان دەکرێت و تاوەکو چوار رۆژ بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و دوو رۆژ بۆ تەکسی، ناتوانێت دووبارە سوودمەند بێتەوە.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک گوتی: "ئێستا لە سەرانسەری دهۆک، لە 22 بەنزینخانە بەنزین دابەشدەکرێت".

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە