Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی چەند پارچە زەوییەک، وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەی چەند پارچە زەوییەک، وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

سەرۆکی شارەوانیی رۆڤیا: نزیکەی 3000 فەرمانبەر و پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی رۆڤیا رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و پێشمەرگە لە سنوورەکەیان خێرا کراون و پێشبینی دەکرێت سێ هەزار کەس سوودمەند بن. دەشڵێت، ئێستا 800 پارچە زەوی ئامادەیە و کار بۆ فراوانکردنی ماستەرپلانی ناحیەکە دەکەن.

زەید سەلیم، سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی رۆڤیا لە پارێزگای دهۆک، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "مژار"ی رادیۆی رووداو رایگەیاند: "دوای دەرچوونی بڕیاری دابەشکردنی زەوی، دەستبەجێ دەستمان بە رێکارەکان کردووە و تاوەکو ئێستا 800 پارچە زەویمان ئامادە کردووە و لە قۆناخی کۆتاییدایە بۆ ئەوەی رادەستی سوودمەندبووانی بکەین."

سەبارەت بە ژمارەی فۆرمەکان، زەید سەلیم ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا 2400 فۆرمی فەرمانبەران گەیشتووەتە دەستیان و گوتی: "پێشبینی دەکەین بە هاتنی فۆرمی فەرمانبەرانی گرێبەست کە نزیکەی 500 کەسن، کۆی سوودمەندبووان بگاتە سێ هەزار کەس."

سەرۆکی شارەوانیی رۆڤیا تیشکی خستە سەر گرفتێکی تەکنیکی لە پڕۆسەی کوژاندنەوەی زەوییەکان و رایگەیاند، خاوەن زەوییەکان داوا دەکەن قەرەبووکردنەوەکە بەپێی "واقیعی حاڵ" بێت نەک تەنیا پشکی ناو تۆمارەکە، و گوتی: "لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەر بکەن."

بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی زەویش، شارەوانیی رۆڤیا داوای فراوانکردنی ماستەرپلانی ناحیەکەی کردووە. زەید سەلیم گوتی: "داواکارییەکمان بەرزکردووەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانان لە هەولێر بۆ ئەوەی نزیکەی 2000 دۆنم زەوی بۆ ماستەرپلانەکە زیاد بکرێت، تاوەکو بتوانین زەوی بۆ هەموو فەرمانبەران دابین بکەین."

سەرۆکی شارەوانیی رۆڤیا باسی لە پڕۆژەی جووتسایدی سەنتەری ناحیەکە کرد و رایگەیاند، پڕۆژەکە پێنج کیلۆمەترە و 80%ی کارەکانی تەواو بووە. ماوەی سێ رۆژە بەڵێندەر گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی بۆ تەواوکردنی ئەو 500 مەترەی کە ماوە. پڕۆژەکە جگە لە قیرکردن، ئاوەڕۆ، رووناکی و سەوزاییش لەخۆدەگرێت و لە ماوەیەکی کەمدا رادەست دەکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە