Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوو مووچەخۆر دەیانەوێت پارە لە ئامێرەکان رابکێشن. وێنە: رووداو

دوو مووچەخۆر دەیانەوێت پارە لە ئامێرەکان رابکێشن. وێنە: رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

دوای 31ی مانگ کارتی بانکیت نەبێت مووچەکەت رادەگیرێت؟

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی خۆ تۆمارکردن لە پڕۆژەی (هەژماری من) لە 31ـی ئاب، نیگەرانی لای بەشێک لە مووچەخۆران و خانەنشینان دروستبووە کە تاوەکو ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە. سێ سەرچاوەی جیاواز بۆ رووداو جەختدەکەنەوە کە "ئەوانەی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام کارتەکەیان تەواو نەبووە، مووچەیان راناگیرێت."


بەگوێرەی پڕۆژەی (هەژماری من) دوا مۆڵەت بۆ خۆتۆمارکردن 31ی ئەم مانگە دەبێت و دوای ئەوە دابەشکردنی مووچە بە نەخت رادەگیرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئاب، ژمارەیەک خانەنشین بە رووداویان گوت، فۆڕمی پڕۆژەکەیان پڕ کردووەتەوە و تاوەکو ئەمڕۆ کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە و نازانن مووچەی مانگی هەشت دەتوانن وەربگرن یان مووچەیان رادەگیرێت.

سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کەسێک چەند مانگێکە خۆی تۆمار کردووە و کارتەکەی تەواو نەبووە، مووچەی راناگیرێت، چونکە ئەو ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و ئەوە هەژماری منە، کارتەکەی تەواو نەکردووە".

بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ رووداو، "دەبێت سەرجەم مووچەخۆران پێش 31ی ئاب کارتەکانیان وەربگرنەوە، بە مەبەستی رێگری لە راگرتنی مووچەکانیان؛ ئەویش بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لە دوای 31ی مانگی هەشتەوە دابەشکردنی مووچە بە شێوازی نەختینەیی (کاش) لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە رادەگیرێت".

بەڕێوەبەرێکی گشتیی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "خەڵکێکی زۆر کارتی خانەنشینی تەواو بووە و وەری ناگرێتەوە، مانگی رابردوو 1800 کارت بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان گەڕاوەتەوە و زۆرینەی ماوە و کەس وەری ناگرێتەوە".

ئەو بەڕێوەبەرە گوتی: "زۆرینەی مووچەخۆر و خانەنشینان تۆمارکراون لە هەژماری من و کاتەکەش هەفتەیەکی ماوە، ئەوەی کێشەیە و پڕۆژەکە مەبەستیەتی ئەوەیە، خەڵک کارتەکانی بباتەوە، ئەگەر کەسانێک هەبن مامەڵەیان کردبێت و بە هۆکارێک کارتەکانیان راگیرابێت ئەوە دەبێت هەژماری من بە شێوەیەکی جیاواز لە کەیسەکە بڕوانێت و پێموایە مووچەکەی مانگێکی دیکەش خەرج دەکرێت".

بەگوێرەی نوێترین ئاماری پڕۆژەی هەژماری من، تاوەکو چوارشەممەی رابردوو 19ی ئاب، 150 هەزار کارتی بانکی ماون وەربگیرێنەوە، لەو ژمارەیە 80 هەزار کارتیان لە بانکە حکومییەکان دانراون و خاوەنەکانیان ناچن وەریبگرنەوە.

بەرپرسەکەی خانەنشینان گوتی: "ئەوەی کارتەکەی تەواو بووە و ناچێت وەری بگرێتەوە کێشە بۆ مووچەکەی دروست نابێت، ئەوەشی بەهۆکارێک نەیتوانیوە خۆی تۆمار بکات ئەگەریش هەیە کاتەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە و مۆڵەتێکیان پێ بدرێت، ئەگەر درێژ بکرێتەوە پێش دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت، پڕۆژەی هەژماری من بە فەرمی بڵاوی دەکاتەوە".

بەگوێرەی پڕۆژەی هەژماری من، تاوەکو ئێستا نزیکەی 25 هەزار مووچەخۆر ماون لە پڕۆژەکە خۆیان تۆمار بکەن. پڕۆژەکە دەڵێت: "ئەوانەی تۆمار نەکراون بە کورته‌نامەی مۆبایل داوایان لێ کراوە خۆیان تۆمار بکەن".

پڕۆژەی "هەژماری من" جەخت دەکاتەوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە وەرگرتنی مووچە بە کاش نامێنێت. بەڵام سێ سەرچاوەی جیاواز بە رووداویان راگەیاند: "مانگی داهاتوو بەهۆی وەرنەگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی، مووچەی کەس راناگیرێت، چونکە پارە دەچێتە سەر هەژمارەکەیان و دەتوانن لە بانکەکەیان پارە وەربگرن، پڕۆژە مەبەستی ئەوانەیە خۆیان تۆمار نەکردووە".

بەگوێرەی نوێترین ئامار، 922 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی حەوتیان لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە، مووچەیان وەرگرتووە.

لە مووچەی مانگی تەممووز، لە سنووری پارێزگای هەولێر 395 هەزار مووچەخۆر بە کارتی ئەلیکترۆنی مووچەیان وەرگرتووە، لە پارێزگای سلێمانی 314 هەزار مووچەخۆر، لە دهۆک 192 هەزار مووچەخۆر و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 21 هەزار مووچەخۆر مووچە چووەتە سەر هەژمارەکانیان.

پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا، بە ئامانجی مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و رێکخستنەوەی سیستمی دارایی لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە