Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پرۆژەی لالاڤ ئەیرپۆرت ڤیو لە هەولێر

پرۆژەی لالاڤ ئەیرپۆرت ڤیو لە هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر: 5 هێندەی نرخی رووناکی پارەی کارەبامان لێوەردەگیرێت

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە


رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "لالاڤ ئەیرپۆرت ڤیو" لە هەولێر گلەیی لە "قۆرخکاری" و گرانیی نرخی کارەبا دەکەن و دەڵێن، 5 هێندەی پڕۆژەکانی دیکە پارەیان لێوەردەگیرێت. جێگری پارێزگاری هەولێریش داوا دەکات، سکاڵای فەرمی تۆمار بکەن و دەڵێت، "هەڕەشەکردن لە دانیشتووان قبووڵکراو نییە و دەتوانین خزمەتگوزاریی پڕۆژەکە لە کۆمپانیاکە بسێنینەوە."

بەپێی بەدواداچوونێکی رادیۆی رووداو، دانیشتووانی پڕۆژەی (Lalav Airport View) بەدەست نەبوونی کارەبای نیشتمانی و گرانیی نرخی کارەبای موەلیدەوە دەناڵێنن. هاونیشتمانییەک لەناو پڕۆژەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی راگەیاند، "بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبای موەلیدە 375 دینارمان لێوەردەگیرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لە پڕۆژەی رووناکی و پڕۆژەکانی دیکە نرخەکە تەنیا 72 دینارە."

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، سیستمەکە "نایاساییە" و تەنانەت ئەگەر لەناو شوقەکەشدا نەبن، رۆژانە نزیکەی 8000 دیناریان وەک تێچووی جێگیر لەسەر هەژمار دەکرێت. دەشڵێت، "تەنیا بۆ ماوەی 17 رۆژ، 141 هەزار دینار پارەی کارەبام بۆ هاتووەتەوە، لە کاتێکدا تەنیا شەوانە یەک سپلیت هەڵدەکەم."

ئیدارەی پڕۆژەکە: مانگانە 80 هەزار دۆلار زەرەرمان دەکرد

لە لایەکی دیکەوە، ئیدارەی پڕۆژەکە هۆکاری گرانیی نرخەکە بۆ نەبوونی کارەبای نیشتمانی دەگێڕنەوە. شێروان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە پڕۆژەی لالاڤ ئەیرپۆرت ڤیو، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "کارەبای نیشتمانی و پڕۆژەی رووناکیمان نییە و تەنیا پشت بە موەلیدە دەبەستین. پێشتر مانگانە 80 هەزار دۆلار زەرەرمان دەکرد، بۆیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە سیستمەکەمان کردە کارت و هەر کیلۆواتێک بە 375 دینار جێگیر کرا."

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت رەزامەندیی پێنەداون کارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەکە رابکێشن، هەربۆیە ناچارن بە سێ موەلیدە و بە گازی گران کارەبای 430 بەشداربوو دابین بکەن.

پارێزگای هەولێر: سکاڵا بکەن، پڕۆژەکەیان لێ دەسێنینەوە

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "داوا دەکەین نوێنەری دانیشتووانی پڕۆژەکە بێنە پارێزگا و سکاڵای فەرمی تۆمار بکەن، تاوەکو لیژنەکانمان بەدواداچوونی ورد بۆ راستیی نرخەکە و کارکردنی پێوەرەکان بکەن."

سەبارەت بەو گوشار و هەڕەشانەی باس دەکرێت بەرامبەر دانیشتووانی پڕۆژەکە، جێگری پارێزگار گوتی، "ئەمە بە هیچ جۆرێک قبووڵکراو نییە. ئەگەر هەر کۆمپانیایەک کێشە بۆ نیشتەجێبووان دروست بکات، حکومەت دەسەڵاتی یاسایی هەیە خزمەتگوزاریی پڕۆژەکە لەو کۆمپانیایە بسێنێتەوە و بیداتە لایەنێکی دیکە."

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە