Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک پێشمەرگە چەکیان بەدەستەوە گرتووە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ژمارەیەک پێشمەرگە چەکیان بەدەستەوە گرتووە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگەی خانەنشین مووچەیان دواکەوتووە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگەی خانەنشینی یەکەی 70 بەهۆی ئەوەی میلاکیان لەسەر وەزارەتی دارایی نییە، مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەش دەکرێت و بەو هۆیەشەوە بەردەوام دوا دەکەوێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگەش دەڵێت، چاوەڕێی رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانن.


نازم نەسرەدین، پێشمەرگەیەکی خانەنشین کە نوێنەرایەتیی بەشێک لەو خانەنشینانە دەکات، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێمە کە ژمارەمان زیاتر لە نۆ هەزار کەسە، تەمەنمان گەیشتووەتە 60 ساڵ و زیاتر لە 20 ساڵ پێشمەرگایەتیمان کردووە؛ هیچ رەوا نییە مووچەکانمان لەگەڵ گرێبەستەکان دابنرێت و بخرێتە سەر داهاتی ناوخۆ، چونکە بەو هۆیەشەوە مووچەی مانگی حەوتمان تاوەکو ئێستا وەرنەگرتووە."

ئەو خانەنشینە داوا لە حکومەت دەکات چارەسەرێکی خێرایان بۆ بدۆزرێتەوە و ناوەکانیان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی تاوەکو لەو دڵەڕاوکێیە و دواکەوتنی مووچە رزگاریان بێت.

فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، رێکارە کارگێڕییەکان لای ئەوان تەواو بوون و گوتی: "ئێمە نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، چونکە ئەم خانەنشینانە هێشتا نەچوونەتە سەر میلاکی وەزارەتی دارایی، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر نەداوە."

بەپێی زانیارییەکانی جێگری بەڕێوەبەری گشتی، ژمارەی ئەو خانەنشینانە دەگاتە نۆ هەزار و 800 کەس و دەڵێت: "هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی رەزامەندییان داوە بۆ گواستنەوەی میلاکیان، بەڵام تەنیا رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە."

ئەم کێشە کارگێڕییە وایکردووە کە خانەنشینانی یەکەی 70، بە پێچەوانەی خانەنشینانی دیکەی مەدەنی و سەربازی، مووچەکانیان لە لیستی کۆتاییدا بێت و تاوەکو رەزامەندیی حکومەتیش نەبێت، ناتوانرێت مووچەکانیان بخرێتە سەر بودجەی گشتی و لەگەڵ فەرمانبەرانی دیکەدا مووچەکانیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە