Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

لیژنەی هاوبەش بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی پێکدەهێندرێ

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان بەردەوامن، ئاماژە بەوەش دەکات، کار لەسەر یەکخستن و زیادکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و چارەسەرکردنی کێشەی زیندانیانی سیاسی دەکەن.

د. نافسەر نووری، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، گەڕان و دۆزینەوەی رووفاتی قوربانییان یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی وەزارەتەکەیان و تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر رووفاتیان هێناوەتەوە بۆ زێدی باوباپیرانیان.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەنفالکراوانی بادینان، د. نافسەر نووری گوتی: "بەداخەوە تاوەکو ئەم ساتە، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانمان، شوێنی رووفاتی ئەنفالکراوانی بادینان دەستنیشان نەکراوە. بەپێی بەدواداچوونی ئێمە و ئەو زانیارییانەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێمان گەیشتووە، پێشبینی دەکەین رووفاتەکان لەنێوان باشوور و ناوەڕاستی عێراق نەشاردرابنەوە، بەڵکو لە سنووری پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری بن".

بریکاری وەزارەتی شەهیدان ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای دەستگیرکردنی خەڵکی بادینان، ئەوان بۆ قەڵای سەلام لە نزیک موسڵ گوێزرانەوە؛ گوتیشی: "زۆر کەس کە لە قەڵای سەلام بوون، گوتوویانە کە گوێیان لە دەنگی تەقە بووە تاوەکو درەنگانی شەو، ئەمەش ئەو بۆچوونە بەهێز دەکات کە قوربانییەکان هەر لەو ناوچەیە شەهید کراون و بەخاک سپێردراون".

د. نافسەر نووری جەختی لەوە کردەوە کە لە دوو ساڵی رابردوودا چەندین جار سەردانی موسڵ و قەزای تەلەعفەریان کردووە و بەدواداچوونیان بۆ ئەو زانیارییانە کردووە کە پێیان گەیشتووە، بەڵام "تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی دڵنیاییکەرەوە نەدۆزراوەتەوە".

یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکان لەبەردەم پرۆسەی گەڕاندنەوەی رووفاتەکان، رێکارە کارگێڕی و تەندروستییەکانە. د. نافسەر نووری دەڵێت: "کاتێک رووفاتێک دەگەڕێندرێتەوە، پێویستی بە رێکاری یاسایی و تەندروستییە. بەڵام پرۆسەی پشکنینی دی ئێن ئەی و بەراوردکردنی بە نموونەی کەسوکاری قوربانییان کاتێکی زۆر دەخایەنێت، بەتایبەتی لە پزیشکی دادی بەغدا. ئێمە چەندین جار داوامان کردووە هاوکاریمان بکەن بۆ خێراکردنی پرۆسەکە".

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە ئامێری تایبەت بە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات. نافسەر نووری گوتی: "وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ئامێرانە دەکڕێ." 

سەبارەت بە ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان، د. نافسەر نووری ئاشکرای کرد کە پێشنیازێکیان بۆ یەکخستنی مووچەی شەهیدان ئامادە کردووە بە ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی زیاتر. بەپێی پێشنیازەکە، مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید کە لە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار کەمترە، بۆ ئەو بڕە بەرز دەکرێتەوە؛ هەروەها مووچەی شەهیدانی مەدەنی لە 250 هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار زیاد دەکرێ. ئەو گوتی: "ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێ، دادپەروەرییەکی باش لە دابەشکردنی مووچەدا دێتە ئاراوە".

هەروەها لەبارەی کێشەی زیندانیانی سیاسییەوە، بریکاری وەزارەتی شەهیدان رایگەیاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق واژۆ کراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان مافیان وەرگرتووە. بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو کەسانەی 10 ساڵ لە هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرگرتووە، 15 ساڵەکەی دیکە لە بەغدا تەواو دەکەن و مووچەی ملیۆنێک و 200 هەزار دیناری وەردەگرن.

بۆ خێراکردنی پرۆسەکە، د. نافسەر نووری گوتی: "پێشنیازمان کردووە لێژنەی هاوبەش پێکبهێندرێ و لە سێ مانگدا کەیسەکان یەکلایی بکرێنەوە. دوای ئەوەش، دەرگای تۆمارکردنی ناو بۆ ئەو کەسانەی دیکە دەکرێتەوە کە شایستەن و تاوەکو ئێستا ناویان تۆمارنەکراوە".

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە