Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. وێنە: پەیجی فەرمیی زانکۆکە لە فەیسبووک

باڵەخانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. وێنە: پەیجی فەرمیی زانکۆکە لە فەیسبووک

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی هەولێر 12 کورسیی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان تەرخانکران

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەم ساڵیش کورسیی تایبەت بە رۆژنامەنووسانی تەرخان کرد. سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی زاپۆلیتەکنیکی هەولێر دەڵێت، کورسییەکان بۆ ئەم ساڵ لە 6 کورسییەوە بۆ 12 کورسی زیاد کراون.

کورسییەکان هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران دەگرێتەوە، داواکاران بە کێبڕکێی زانستی وەردەگیرێن.

د. هاوکار یاسین، سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "12 کورسیی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان لە بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕیی هەولێر تەرخان کراون، داواکاران دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی ئەو کورسییانە لە کێبڕکێی زانستی بەشداری بکەن."

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، داواکاران دوای پڕکردنەوەی فۆرم، لە تاقیکردنەوەکاندا بەشداری دەکەن و ئەو کەسانەی نمرەی پێویست بەدەستدەهێنن، وەک قوتابی لە بەشی تەکنیکی میدیا وەردەگیرێن.

چەند مەرجێک بۆ خوێندنی بەیانیان دیاریکراون

پەیمانگەکە کۆمەڵێک مەرجی دیاریکردووە، مەرجەکان مەرجی قورس نین و رۆژنامەنووسان دەتوانن سوودمەند بن لەو کورسییانەی بۆیان تەرخانکراوە.

مەرجەکان بریتین لە:

- لانیکەم سێ ساڵ ئەزموونی کارکردنی لە بوارى میدیا هەبێت.
- دەرچووی بەشە پیشەییەکان یان پۆلی 12ی ئامادەیی بێت.
- کۆنمرەی دەرچووی بەشە پیشەییەکان لە 60 کەمتر نەبێت.
- کۆنمرەی دەرچووی پۆلی 12 لە 55 کەمتر نەبێت.
- تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت.

هیچ مەرجێکی سنووری تەمەن بۆ خوێندنی ئێواران نییە

بۆ خوێندنی ئێواران، هەمان مەرجەکانی ئەزموونی کار، بڕوانامە و کۆنمرە جێبەجێ دەکرێن، بەڵام هیچ مەرجێکی تەمەن بۆ داواکارانی خوێندنی ئێواران دیاری نەکراوە.

سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەکە دەڵێت، "ئامانج لە زیادکردنی کورسی بۆ رۆژنامەنووسان، رەخساندنی هەلی زیاترە بۆیان و گرینگیدانە بە میدیاکاری پڕۆفیشناڵ و ئەکادیمی، ئەم دەرفەتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی رۆژنامەنووسان."

د. هاوکار یاسین گوتیشی، "دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، دواجار پڕۆسەی وەرگرتن بۆ ئەم جۆرە کورسییانەش بە پشتبەستن بە خاڵبەندی، بڕوانامە و ئەزموونی کارکردن ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ داواکاران."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە