Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو ژنەی لە رووداوەکەدا کوژرا

وێنەی ئەو ژنەی لە رووداوەکەدا کوژرا

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە هەولێر پیاوێک دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی خەزووری دەکات؛ کوژراو و بریندار هەن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، پیاوێک هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوورانی و بە دەستڕێژی گوللـە خوشکی هاوژینەکەی کوشت و هاوژین و خەزوورەکەشی بریندار کرد. 


بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی لە هێزە ئەمنییەکانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، رۆژی یەکشەممە 30ـی ئابی 2026، ئەو پیاوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کە لەگەڵ هاوژینەکەی هەبووە و لەسەروبەندی جیابوونەوەدا بوون، ئەو تاوانەی کردووە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە هەر ئەمڕۆ پێش رووداوەکە، هەردوولا لە دادگە دانیشتنیان هەبووە، بەڵام دوای تەواوبوونی دانیشتنەکە، پیاوەکە چووەتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللـەی لێکردوون.

دادپزیشکیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەرمی ئەو ژنەی لە رووداوەکەدا کوژراوە، نزیک کاژێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ گەیێندراوەتە دادپزیشکی. ئەو ژنە تەمەنی 31 ساڵە و شوێنی چەند گوللەیەکە بە جەستەیەوە بووە."

دادپزیشکیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، کە رێکارە یاساییەکان و توێکاری بۆ تەرمەکە کراوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی رادەستی خێزانەکەی بکرێتەوە.

ئێستا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە کە دوای تاوانەکە هەڵهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە