Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی هەنجیری تەقتەق

وێنەی هەنجیری تەقتەق

هەواڵە ناوخۆییەکان

فێستیڤاڵەکەی تەقتەق کۆتایهات؛ زیاتر لە 12 تۆن هەنجیر فرۆشرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای تەقتەق پێنجەمین فێستڤاڵی هەنجیر کۆتایی هات؛ قایمقامی قەزاکەش دەڵێ، لە فێستڤاڵەکەدا زیاتر لە 12 تۆن هەنجیر فرۆشراوە و نزیکەی 10 هەزار گەشتیاریش سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.


هەینی 28-8-2026 پێنجەمین فێستڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق، لە پارکی گوڵی ماناز بەڕێوەچوو، درەنگی شەوی رابردوو کۆتایی هات.

رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە فێستڤاڵەکەدا توانرا زیاتر لە 12 تۆن هەنجیر بفرۆشرێت جیا لە بەرهەمە خۆماڵییەکانی دیکەی قەزاکە و کارە دەستییەکان".

بە گوتەی ئاسۆ مستەفا، لە ماوەی دوو رۆژی فێستڤاڵەکەدا 10 هەزار گەشتیار سەردانی فێستڤاڵەکەیان کردووە.

قایمقامی تەقتەق گوتی: "ساڵانی پێشوو کێشەی رێگەوبانمان هەبوو، رێگەکە ناخۆش بوو، بەڵام ئەم ساڵ ئەو کێشەیە چارسەر کرابوو، چەندین رێگەی جێگرەوەمان بۆ گەشتیاران کردبووەوە."

لە فێستڤاڵەکەدا گرنگییەکی زۆر بە کارە دەستییەکان و کەرتی کشتوکاڵ درابوو، بە جۆرێک 200 خانم بە کەلوپەل و بەرهەمی دەستی جیاواز، لەگەڵ 70 جووتیاری ناوچەکە بەرهەمەکانیان لە 120 کەپر نمایش کردبوو.

ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی هەنجیردا، لە قەزای تەقتەق فێستیڤاڵی تایبەت بەو بەرهەمە رێکدەخرێت. پار لە 15-8-2025، فێستیڤاڵەکە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بە سەرپەرشتیی دەستەی گەشتوگوزار بەڕێوە چوو. 

ساڵی 2024، لە دوو رۆژدا نزیکەی 10 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردبوو. بەڵام پار تەنیا لە یەک رۆژدا، 17 هەزار گەشتیار چوونە ڤێستڤاڵەکە و حەوت تۆن هەنجیر فرۆشرا.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە