Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دایکێک لە ژوورەوە لە چاوەڕوانیی ئازیزێکیدا. وێنەکە بە ژیریی دەستکرد بۆ روونکردنەوە دروستکراوە و لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە

دایکێک لە ژوورەوە لە چاوەڕوانیی ئازیزێکیدا. وێنەکە بە ژیریی دەستکرد بۆ روونکردنەوە دروستکراوە و لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

خاچی سوور بۆ رووداو: لە 6 مانگدا زیاتر لە 2000 خێزان داوای سۆراخی ئازیزانیان کردووە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنبوواندا، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور دەڵێت، برینی بێسەروشوێنبووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا ساڕێژ نەبووە. بەرپرسێکی رێکخراوەکەش دەڵێت، تەنیا لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2000 خێزان بۆ دۆزینەوەی ئازیزانیان پەنایان بۆ هێناون.


ئەڤین یاسین، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و بڵاوکردنەوە لە کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور (ICRC) لە هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "مژار"ی رادیۆی رووداو رایگەیاند، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، خێزانی کەسانی بێسەروشوێن مافی خۆیانە چارەنووسی ئازیزەکانیان بزانن و ئەمەش بەرپرسیارێتیی دەوڵەتە.

سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە عێراق، ئەڤین یاسین گوتی: "لە ساڵی 2025ـدا 1289 خێزان سەردانی ئۆفیسەکانمان کردووە و توانیمان چارەنووسی 517 کەس یەکلایی بکەینەوە؛ بەڵام لە ساڵی 2026ـدا رێژەکە زیادی کردووە، بە جۆرێک تەنیا لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 2023 خێزان داوای سۆراخی ئازیزانیان کردووە و تاوەکو ئێستاش 428 کەیس یەکلایی کراونەتەوە."

چۆنیەتیی گەڕان بەدوای ونبووەکاندا

خاچی سووری نێودەوڵەتی ژمارە تەلەفۆنی بێبەرامبەری (80022222)ـی بۆ هەموو هێڵەکان تەرخان کردووە تاوەکو خێزانەکان پەیوەندییان پێوە بکەن. لێپرسراوەکەی خاچی سوور ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە رێگەی سەردانی گرتووخانەکان، کەمپەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەست بە گەڕان دەکەن و هیچ کەیسێک داناخەن تاوەکو وەڵامی کۆتایی و یەکلاکەرەوە بەدەست نەهێنن.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەڤین یاسین باسی لە گەڕان بەدوای رووفاتی قوربانیانی جەنگ کرد و گوتی: "تەنیا پار 183 رووفات لە نێوان عێراق و ئێراندا ئاڵوگۆڕ کراون کە 47ـیان ناسراونەتەوە." راشیگەیاند، لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسی ئەو منداڵانەی هەڵەبجە دەکەن کە لە کاتی کیمیابارانەکەدا لە ئێران بێسەروشوێن بوون.

لە دوای هێرشی داعش لە ساڵی 2014، دۆسیەی ئێزدییەکان بووەتە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی خاچی سوور. ئەڤین یاسین ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی 2025ـدا 694 خێزانی ئێزدی لە شنگال و شاریا و خانکێ لە پڕۆگرامێکی تایبەتی رێکخراوەکە سوودمەند بوون، کە لایەنەکانی دەروونی، یاسایی و ئابووری دەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە