Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی حەربییە، ئەو ژنەی بە بڕیاری مەسرور بارزانی دەچێتە حەج

وێنەی حەربییە، ئەو ژنەی بە بڕیاری مەسرور بارزانی دەچێتە حەج

هەواڵە ناوخۆییەکان

دوای دەرکەوتنی لە رووداو؛ بە فەرمانی سەرۆکوەزیران ژنێکی دهۆک دەچێتە حەج

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ژنەک لە رێی شاشەی رووداوەوە داواکاریی خۆی گەیاند، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا حەربییە خان، هاوژینی شەهیدێکی ئەنفالی بادینانە، ئەم ساڵ بنێردرێت بۆ حەج.

حەربییە خان، دانیشتووی ناحیەی سەرسنگە لە سنووری پارێزگای دهۆک، رۆژی 26-8-2026 لە رێی مایکی رووداوەوە داوای کردبوو هاوکاری بکرێت بۆ ئەوەی بڕواتە حەج. 

یەکشەممە  30ـی ئابی 2026، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە پێشنیازی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بڕیاردرا داواکارییەکەی جێبەجێ بکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بە پێشنیازی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، ئەم خانمە کە هاوژینی شەهیدی ئەنفالە، ئەم ساڵ لەسەر پشکی شەهیدان گەشتی حەج دەکات."

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کوردستانە، ئاماژەی بەوەش کرد ساڵانە 120 کەس لە وارسی شەهیدان لەسەر پشکی تایبەتی شەهیدان رەوانەی حەج دەکرێن. 

دوای بڕیارەکە حەربییە خان بە رووداوی راگەیاند: "زۆر دڵخۆشم، ئەوەندە دڵخۆشم ناتوانم دەریبڕم. سوپاسی سەرۆکوەزیران و کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەنسوور بارزانی و رووداو دەکەم داواکاریی منتان گەیاند."

ئەو خانمە ئاماژەی بەوەش کرد پێشتر سێ بۆ چوار جار ناوی بۆ حەج نووسیوە بەڵام ناوی دەرنەچووە، هەرچەندە سێ جار چووەتە عومرە، بەڵام ئاواتی بووە بچێتە حەج و گوتی: "کە بیستم بڕیارەکە دراوە، سوجدەی شوکرم برد، چونکە ئاواتی دڵم هاتەدی، لەوێ نزای خێر بۆ هەموو کوردستان دەکەم."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە