Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارمەندێکی تیمی 'پرۆژەی رووناکی' سەرقاڵی چاکردنەوەی کارەبای ماڵێکە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کارمەندێکی تیمی 'پرۆژەی رووناکی' سەرقاڵی چاکردنەوەی کارەبای ماڵێکە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە گردجووتیاری هەولێر کارەبای چەندین ماڵ بڕدراوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو - رادیۆ

هاونیشتمانییانی گەڕەکی گردجووتیار لە هەولێر دەڵێن، تیمی فەرمانگەی کارەبا بە پاساوی نەبوونی پێوەر، کارەبای چەندین ماڵیان بڕیوە. کارەبای هەولێریش دەڵێت: "ئەوانەی کارەبایان بڕدراوە یان سەرپێچییان هەیە یان مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە."

یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی گردجووتیار بە ناوی (ع. م) بە رادیۆی رووداوی راگەیاند،  3 رۆژە کارەبای لێ بڕدراوە و بەهۆی هەبوونی منداڵی ساوا و نەخۆش لە ماڵەکەیدا، لە دۆخێکی سەختدان. ئەو هاونشتیمانییە دەڵێت: "بە ئێمە دەڵێن بۆچی پێوەرتان نییە؟ لە کاتێکدا ئێمە داواکاریمان پێشکەش کردووە، بەڵام خۆیان مامەڵەی بەستنی پێوەریان راگرتووە و نوێیەکەشمان بۆ نابەستن."

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەنیا ئەو نییە و لە کۆڵانەکەی ئەواندا 3 بۆ 4 ماڵی دیکەش هەمان کێشەیان هەیە و تیمەکانی کارەبا بەردەوامن لە بڕینی کارەبای ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە.

کارەبای هەولێر: پڕۆسەی بەستنی پێوەر نەوەستاوە

لە بەرامبەر ئەم سکاڵایانەدا، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر بە رووداوی راگەیاند، پڕۆسەی بەستنی پێوەری کارەبا بەردەوامە و رانەگیراوە. ئەو بەرپرسە گوتی: "پێوەردانان ئاساییە و پڕۆژە بە پڕۆژە پێوەر دادەنرێت؛ بڕینی کارەبای ئەو ماڵانەش لە دەسەڵاتی پڕۆژەی رووناکیدایە و ئەوان وردەکارییەکەی دەزانن."

لای خۆیانەوە، بەرپرسانی پڕۆژەی رووناکی رەتیدەکەنەوە کە بڕینی کارەبای ماڵان بەهۆی نەبوونی پێوەرەوە تەنیا بڕیاری ئەوان بێت. پڕۆژەی رووناکی رایگەیاندووە کە کاری بڕینی کارەبا بەهۆی نەبەستنی پێوەر، راستەوخۆ پەیوەندی بە فەرمانگەکانی کارەبا و وەزارەتی کارەباوە هەیە و ئەوان تەنیا لایەنی جێبەجێکارن.

 


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە