Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

کتێبێک لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا چاپ و بڵاودەکرێتەوە

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکرێتە کتێبێکی 590 لاپەڕەیی و نووسەری کتێبەکە دەڵێت، "جگە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق، کتێبەکە باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و رەنگدانەوە و کاریگەرییەکانی بەسەر عێراقەوە رووندەکاتەوە."

کتێبەکە توێژینەوەیەکە بە ناونیشانی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق لە 1979 - 1991 توێژینەوەیەک لە په‌یوه‌ندییە سیاسییەکان"، کە تێزی دکتۆرای د. نەهرۆ محەممەدە و لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین بەدەستیهێناوە، بە شێوەیەکی ئەکادیمی لە پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و عێراق لەو ماوەیە دەکۆڵێتەوە.

د. نەهرۆ لەبارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت، "لە توێژینەوەکەدا سوود لە دەیان بەڵگەنامە و سەرچاوەی دانسقە بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی و فارسی وەرگیراوە، کە تێزەکەیان دەوڵەمەندتر و بەهادارتر کردووە."

هەروەها نووسەری کتێبەکە روونی کردەوە، هەندێک بەڵگەنامەی لەنێو کتێبەکەیدا بەکارهێناون، پیشتر بڵاونەکراونەتەوە، "بەڵگەنامەکانی کۆشکی سپی (The White House Papers)ن، کە زانیاریی بایەخداریان تێدایە، سەرۆکەکانی ئەمریکا هەڵوێست و دیدگای خۆیان لەبارەی عێراق خستووەتەڕوو، بەشێک لە زانیارییەکان یەکەمجارە لە دووتوێی توێژینەوەیەکی ئەکادیمی باس دەکرێن. هەروەها بەڵگەنامە و برووسکەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی وەزارەتەکە و باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا بایەخدارن."

د. نەهرۆ محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1981ی شاری هەولێرە و مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانکۆی سەڵاحەدین، هاوکات رۆژنامەڤانێکی دیاری تۆڕی میدیایی رووداوە و لە سەرەتای دامەزراندنی رووداوەوە لە دێسکی عێراقی کار دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە