Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارکردن لە رێگەی دەربەندیخان-کەلار. وێنە: رووداو

کارکردن لە رێگەی دەربەندیخان-کەلار. وێنە: رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

رێگەوبانی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو نۆژەنکردنەوەی رێگەی دەرەوەی شارەکان دەستپێدەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی رێگەوبانی سلێمانی دەڵێ، هەفتەی داهاتوو نۆژەنکردنەوەی رێگەی دەرەوەی شارەکان دەستپێدەکات و نزیکەی 18 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخان کراوە.

ئەمڕۆ 2ـی ئەیلوولی 2026، محەممەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی سلێمانی لەکاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو، کە ئارێز خالید لە ستۆدیۆکانی رووداو لە سلێمانی پێشکێشی دەکات، گوتی: "ئەم ساڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی رێگەوبانەکان کاری لەو رێگایانەدا کردووە کە زۆر خراپن. بڕیاربوو دوو مانگ لەمەوبەر هەڵمەتێک بۆ چاککردنەوەی پرد و ئاوبەرەکان و رێگەکانی دەرەوەی شارەکان دەست پێبکەین".

محەممەد جەلیل دەڵێت: "ئەم ساڵ رێگەکانی پێنجوێن، شارباژێڕ، عەربەت بۆ وارماوا نۆژەنکراونەتەوە، بەڵام بۆ هەڵمەتی هەفتەی داهاتوو، بودجەیەکی پێویست دابینکراوە کە تێیدا دەست دەکرێ بە نۆژەنکردنەوەی پرد، ئاوبەر و رێگەکان و نزیکەی 18 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە. جگە لەوەش، کارکردن لە رێگە ستراتیژییەکانی نێوان دووکان- چوارقوڕنە و وارماوا - دەربەندیخان چڕکراوەتەوە، هەروەها کارکردن لە رێگەی باشماخ - پێنجوێنیش دەستپێدەکاتەوە."

بە گوتەی محەممەد جەلیل، نزیکەی 27٪ـی کارەکانی رێگەی دەربەندیخان - وارماوا تەواو کراوە؛ لە رێگەی دووکان - چوارقوڕنەش نزیکەی 11 کیلۆمەتری تەواو بووە، چاوەڕێ دەکەن تاوەکو کۆتایی ساڵ رێگەکە تاوەکو خەلەکان تەواو بکرێ.

یەکێکی دیکە لە رێگە سەرەکییەکانی سنووری سلێمانی، رێگەی سلێمانی - کەرکووکە. بەشێکی رێگەکە لەنێوان تاسڵووجە بۆ بانی مەقان پڕبووە لە چاڵ و تاسە. محەممەد جەلیل دەڵێت، بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەکە تەرخان کراوە، ئەو رێگەیەش لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت.

محەممەد جەلیل لەبارەی قیرکردنی رێگەی گوندەکانی شارباژێر و دۆڵی جافایەتی دەڵێت: "بەشێکی رێگەکە بە نۆژەنکردنەوە چاک نابێت و دەبێت رێگەکە دروست بکرێتەوە، بۆیە دەرخستەمان بۆ کردووە و چاوەڕێین حکومەت رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی بدات و بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێ".

لەبارەی دووسایدکردنی رێگەی نێوان پێنجوێن - کەولۆس، محەممەد جەلیل دەڵێت: "نووسراومان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەرزکردووەتەوە. نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران رەزامەندی لەسەر داوە و چاوەڕێین لە ئەنجوومەنی وەزیران، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پەسند بکرێ".

بڕیارە رێگەی نێوان سلێمانی بۆ قەرەداخ بکرێتە دوو ساید. محەممەد جەلیل دەڵێت: "ساڵێکە پڕۆژەکە دراوەتە بەڵێندەر. بودجەی پڕۆژەکە 54 ملیار دینارە، لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت پردی تانجەرۆ دروست بکرێ، بەڵام بەڵێندەری پڕۆژەکە داوایکردووە بەگوێرەی گرێبەستەکەی پێشەکی 20٪ـی بودجەی پڕۆژەکەی بۆ خەرج بکرێ. دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت".

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە