Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی سەیرانگەی بێخاڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

وێنەیەکی سەیرانگەی بێخاڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

گەشتوگوزار: نزیکین لەوەی 100%ـی نووسینی سەر تابلۆکان بکەینە کوردی

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە تابلۆ، پسوولە و مینیووی شوێنە گەشتیارییەکان پاشەکشەی لێ ناکرێت. دەشڵێت، هەر شوێنێک پابەند نەبێت، مۆڵەتەکەی بۆ نوێ ناکرێتەوە.


ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-09-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاری سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بە کوردیکردنی تابلۆکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و هەموو ئەو بنکانەی مۆڵەتی گەشتیارییان هەیە، پابەندکراون بەم بڕیارە.

سەبارەت بە چۆنیەتیی سەپاندنی بڕیارەکە، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، بۆ هەر بنکەیەکی نوێ، نووسینی کوردی لەسەر تابلۆ و مینیووی خزمەتگوزارییەکان مەرجی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت. گوتیشی: "بۆ ئەو شوێنانەشی پێشتر مۆڵەتیان هەبووە، لە کاتی نوێکردنەوەی ساڵانەدا ئەگەر تابلۆکانیان نەکردبێتە کوردی، مۆڵەتەکەیان بۆ نوێ ناکرێتەوە."

ئیبراهیم عەبدولمەجید ئاماژەی بە ئاستی پابەندبوونی خاوەنکارەکان کرد و گوتی: "پابەندبوونێکی زۆر باش هەبووە و ئێستا نزیکبووینەتەوە لەوەی 100%ی تەواوی بنکەکان پابەندی زمانی کوردی بکەین؛ تاوەکو ئێستا تەنیا ئاگادارکردنەوەمان هەبووە و پێویستمان بە سزادان نەبووە."

دەستەی گەشتوگوزار داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لەم هەڵمەتەدا هاوکار بن. گوتەبێژی دەستەکە گوتی: "هەر هاونیشتمانییەک چوو بۆ شوێنێکی گەشتیاری و بینی ناوی شوێنەکە یان مینیووەکەی بە کوردی نەنووسرابوو، با ئێمە یان بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار ئاگادار بکاتەوە تاوەکو تیمەکانمان بەدواداچوونی بۆ بکەن".

ئیبراهیم عەبدولمەجید جەختی کردەوە کە زمانی کوردی وەک زمانی یەکەم و سەرەکی لە کەرتی گەشتوگوزاردا جێگیر دەکرێت، چونکە وەک ئەو دەڵێت: "ئەمە پەیوەندیی بە زمانی دایک و ناسنامەی نەتەوەیی ئێمەوە هەیە و چاوپۆشی لە هیچ کەمتەرخەمییەک ناکەین".


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە