Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی گۆڕینی تابلۆی یەکێک لە دووکانەکان لە هەولێر بۆ زمانی کوردی

ساتی گۆڕینی تابلۆی یەکێک لە دووکانەکان لە هەولێر بۆ زمانی کوردی

هەواڵە ناوخۆییەکان

شارەوانیی هەولێر دەست بە لابردنی ئەو تابلۆیانە دەکات زمانی کوردییان لەسەر نییە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەست بە لێکردنەوەی ئەو تابلۆ بازرگانییانە دەکات کە زمانی کوردییان لەسەر نییە. بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک دەڵێ، تەنیا لە یەک رۆژدا 20 شوێنی بازرگانی ئاگادار کراونەتەوە و تابلۆکانیان لێکراوەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، 6ی ئەیلوولی 2026، سەنگەر محەممەد، بەرێوەبەری شارەوانیی یەک، بە رووداوی گوت: "لە شەقامی پزیشکانی گەڕەکی تەیراوە، دەستمان بە هەڵمەتی لێکردنەوەی تابلۆ بازرگانییەکان کردووە، ئەوەش بە مەبەستی گۆڕینیان بۆ زمانی کوردی و رێکخستنەوەیان بە شێوازێکی جوان و مۆدێرن".

بە گوتەی بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک، هەڵمەتەکە تەنیا بۆ جێگیرکردنی زمانی کوردی نییە، بەڵکو رێگری لە دانانی ریکلام و تابلۆی نایاسایی بەبێ مۆڵەتی شارەوانیش دەگرێتەوە.

سەنگەر محەممەد گوتی: "لە رۆژی یەکەمدا تابلۆکانی 20 شوێنی بازرگانی لێکرانەوە و ئاگاداری بە خاوەنی شوێنەکان درا کە تابلۆکان بە زمانی کوردی بەشێوەیەکی سەرەکی و بە زمانی دیکە بەشێوەی لاوەکی هەڵبواسن". 

بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک دەڵێت، تیمێکی 15 کەسی بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە و کارەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم ئەو تابلۆیانە بگۆڕدرێن کە زمانی کوردییان لەسەر نەنووسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە