Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دروستکراوە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دروستکراوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە 17 ساڵدا 812 هەزار هاوژینی و 157 هەزار جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

بریکاری وەزارەتی داد: بە ئەگەرێکی بەهێزەوە بڕیاری دادگەی کارگێڕیی سلێمانی لەبارەی خانوبەرە هەڵدەوەشێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

بریکاری وەزارەتی داد: بە ئەگەرێکی بەهێزەوە بڕیاری دادگەی کارگێڕیی سلێمانی لەبارەی خانوبەرە هەڵدەوەشێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری فەرمیی ئەنجوومەنی دادوەری، ساڵی 2025 بەرزترین ئاستی گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا تۆمار کراوە. هەروەها لە 17 ساڵی رابردوو جیابوونەوەی نزیکەی چوار هێندە زیادیکردووە.


بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا (2009 تاوەکو 2025)، زیاتر لە 812 هەزار گرێبەستی هاوژینی و نزیکەی 158 هەزار جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمار کراون. ساڵی 2025 بە تۆمارکردنی 61 هەزار و 328 گرێبەستی هاوژینی و 15 هەزار و 826 جیابوونەوە، ریکۆردی بەرزترین ئاستی لە هەردوو بوارەکەدا لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا شکاندووە.

بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری، کە ماوەی 17 ساڵ دەگرێتەوە، لەو ماوەیەدا کۆی گشتیی 812 هەزار و 238 گرێبەستی هاوژینی ئەنجامدراون، لە بەرامبەردا 157 هەزار و 736 جیابوونەوە روویانداوە؛ ئەمەش بەو مانایەیە، کە بە تێکڕا لە بەرامبەر هەر پێنج هاوژینییەکدا، یەک جیابوونەوە تۆمار کراوە.

2025؛ ساڵی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە هاوژینی و جیابوونەوە

ساڵی 2025 خاڵی وەرچەرخان بووە لە ئامارەکاندا، بەجۆرێک لە مێژووی تۆمارەکانی دادگەدا بەرزترین ئاستی لە هەردوو پرۆسەکەدا بەخۆیەوە بینیوە و بەمشێوەیە بووە:

- لە هاوژیندا: لە ساڵی 2025دا 61 هەزار و 328 گرێبەست کراون، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا 51 هەزار و 18 هاوژینی هەبووە، بەمەش زیاتر لە 10 هەزار هاوژینی زیادیکردووە، پێش ئەم ساڵە، بەرزترین ژمارە لە ساڵی 2012 بوو کە 56 هەزار و دوو گرێبەست بوو.

- لە جیابوونەوەدا: لە ساڵی 2025دا 15 هەزار و 826 جیابوونەوە تۆمار کراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا 12 هەزار و 384 جیابوونەوە هەبووە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوی جیابوونەوەیە لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا.

بەراوردی جیابوونەوە؛ لە چوار هەزارەوە بۆ نزیکەی 16 هەزار

ئامارەکان دەریدەخەن، کە جیابوونەوە لە ماوەی ئەو 17 ساڵەدا هەڵکشانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و نزیکەی چوار هێندە (275%) زیادی کردووە و بەمشێوەیە بووە:

- لە ساڵی 2009دا 4 هەزار و 210 جیابوونەوە تۆمار کرابوون (کەمترین ئاست لە مێژووی 17 ساڵەکەدا).
- لە ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار ژمارەی جیابوونەوە سنووری 11 هەزاری تێپەڕاند (11 هەزار و 644).
- لە ساڵی 2023 ژمارەکە گەیشتە 14 هەزار و 312 جیابوونەوە، تاوەکو لە ساڵی 2025دا گەیشتە لووتکە بە 15 هەزار و 826 جیابوونەوە.

هاوژینی؛ لە قەیرانی شەڕەوە تاوەکو بووژانەوە

پێکهێنانی ژیانی هاوژینی راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە دۆخی ئابووری و تەناهیی هەرێمی کوردستانەوە، بەشێوەیەکە کە:

- کەمترین ئاست لە ساڵی 2016 تۆمار کراوە، کە تەنیا 32 هەزار و 625 گرێبەستی هاوژینی بووە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ سەختیی شەڕی داعش و لووتکەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستاندا.

- بەرزترین ئاست ساڵی 2025 بووە بە 61 هەزار و 328 گرێبەستی هاوژینی، هاوکات ساڵانی 2012 (56 هەزار و دوو) و 2022 (55 هەزار و 896) لە پلەکانی دووەم و سێیەمی بەرزترین ئاستی گرێبەستی هاوژینیدان.

پەسندکردنی هاوژینی لە دەرەوەی دادگەکان

بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی دادوەری، لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا، 51 هەزار و 663 گرێبەستی هاوژینی لە دەرەوەی دادگەکان ئەنجامدراون و دواتر لە دادگەکان پەسند کراون:

- بەرزترین ئاست لە ساڵی 2012دا بووە، کە 4 هەزار و 851 گرێبەست بووە.
- کەمترین ئاست لە ساڵی 2017دا تۆمار کراوە، کە هەزار و 263 گریبەست بووە.
- لە ساڵی 2025دا 3 هەزار و 119 گرێبەستی هاوژینی لە دەرەوەی دادگە پەسند کراون.

داواکاری بۆ هێنانی ژنی دووەم

لە تەواوی ئەو 17 ساڵەدا، کۆی گشتیی هەزار و 929 داواکاری بۆ هێنانی ژنی دووەم پێشکێش بە دادگەکانی هەرێمی کوردستان کراون:

- بەرزترین ژمارەی داواکاری لە ساڵانی 2010 (297 داواکاری)، 2009 (288 داواکاری) و 2016 (239 داواکاری) پێشکێش کراون.
- کەمترین داواکاری لە ساڵی 2017 بووە، کە تەنیا 41 داواکاری بووە.
- لە ساڵی 2025دا 107 داواکاری بۆ هێنانی ژنی دووەم لە دادگەکان تۆمار کراون.

ئاماری هاوژینی و جیابوونەوە بەگوێرەی پارێزگاکان:

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ هاوژینی و جیابوونەوە بڵاو دەکاتەوە، لە ئامارەکاندا هەڵەبجە لە چوارچێوەی سلێمانیدا هەژمار کراوە، هاوکات ئامارەکانی ئیدارەی گەرمیان لەژێر ناوی دادگەکانی (کەرکووک/ گەرمیان) تۆمارکراوە.

ئامارەکانی هاوژینی بەگوێرەی پارێزگاکان:

بەگوێرەی نوێترین ئاماری ئەنجوومەنی دادوەری، ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان 61 هەزار و 328 مامەڵەی گرێبەستی هاوژینی کراون و بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەن:

هەولێر: 19 هەزار و 620 مامەڵە

سلێمانی: 25 هەزار و 678 مامەڵە

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: سێ هەزار و 66 مامەڵە

دهۆک: 12 هەزار و 955 مامەڵە

هاوژینی زیادی کردووە

بەگوێرەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2024 گرێبەستی هاوژینی (مارەبڕین) لە پارێزگای هەولێر 17 هەزار و 591 مارەبڕین تۆمار کراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 19 هەزار و 620 مارەبڕین، بەو شێوەیە لە یەک ساڵدا 2029 مارەبڕین زیادی کردووە.

پارێزگای سلێمانی؛ ساڵی 2024 گرێبەستی هاوژینی (مارەبڕین) 18 هەزار و 522 مارەبڕین تۆمار کراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 25 هەزار و 678 مارەبڕین، لە یەک ساڵدا 7156 مارەبڕین زیادی کردووە.

پارێزگای دهۆک؛ ساڵی 2024 هاوژینی(مارەبڕین) 12 هەزار و 199 مارەبڕین تۆمارکراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 12 هەزار و 955 مارەبڕین، بەو شێوەیە لە یەک ساڵدا 756 مارەبڕین زیادی کردووە.

ئیدارەی گەرمیان؛ ساڵی 2024 هاوژینی (مارەبڕین) 2706 مارەبڕین تۆمار کراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 3066 مارەبڕین، بەو شێوەیە لە یەک ساڵدا 360 مارەبڕین زیادی کردووە.

کۆی گشتی پار بەراورد بە پێرار، 10 هەزار و 310 گرێبەستی هاوژینی زیاتر تۆمار کراون.

جیابوونەوەی هاوژینان

ئاماری جیابوونەوە لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەنجوومەنی دادوەری، پار 15 هەزار و 826 مامەڵەی تەڵاق - جیابوونەوە کراوە و بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر: 7113 جیابوونەوە
پارێزگای سلێمانی: 5369 جیابوونەوە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 990 جیابوونەوە
پارێزگای دهۆک: 2354 جیابوونەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە جیابوونەوەی هاوژینان لە ساڵی 2025دا بەراورد بە ساڵی پێشتر سێ هەزار و 439 جیابوونەوە زیاتر تۆمارکراون، کە بەگوێرەی پارێزگاکانیش بەمشێوەیە بووە:

ساڵی 2024 لە پارێزگای هەولێر 3878 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 7113، بەمەش 3235 جیابوونەوە زیادی کردووە.

ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی 5745 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 کەمی کردووە بۆ 5369 جیابوونەوە، بەوەش 376 جیابوونەوە کەمی کردووە.

ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆک 2032 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 2354، بەمەش 322 جیابوونەوە زیادی کردووە.

ساڵی 2024 لە دادگەکانی ئیدارەی گەرمیان 728 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 990، بەو شێوەیە لە یەک ساڵدا 262 جیابوونەوە زیادی کردووە.

بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2024 بەگشتی 51 هەزار و 18 گرێبەستی هاوژینی و 12 هەزار و 387 جیابوونەوە تۆمارکراون.


بابەتی پەیوەندیدار

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

بریکاری وەزارەتی داد: بە ئەگەرێکی بەهێزەوە بڕیاری دادگەی کارگێڕیی سلێمانی لەبارەی خانوبەرە هەڵدەوەشێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

بریکاری وەزارەتی داد: بە ئەگەرێکی بەهێزەوە بڕیاری دادگەی کارگێڕیی سلێمانی لەبارەی خانوبەرە هەڵدەوەشێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە