Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

بریکاری وەزارەتی داد: بە ئەگەرێکی بەهێزەوە بڕیاری دادگەی کارگێڕیی سلێمانی لەبارەی خانوبەرە هەڵدەوەشێتەوە

زانیار بەهادین

زانیار بەهادین

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین
زانیار بەهادین22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

وەزارەتی کارەبا: پێشبینی دەکەین ئەمشەو کارەبای هەولێر ئاسایی بێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی کارەبا: پێشبینی دەکەین ئەمشەو کارەبای هەولێر ئاسایی بێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی بە هاووڵاتیانی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق رابگیرێت و دەڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بڕیارەکەی دادگەی کارگێڕی سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە.

شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیاڕێکیان بە دەست نەگەیشتووە بۆ راگرتنی مامەڵەی کڕینی فرۆشتنی مووڵک بە هاووڵاتیانی شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق و هیچ مامەڵەیەک راناگیرێت. 

باسی لەوەشكرد، هەموو عێراقییەک کە هەڵگری پێناسی عێراقی بێت لە هەر نەتەوەیەک بێت، مافی مامەڵکردنی کڕین و فرۆشتنی بە خانوو و زەوی هەیە لە سەرانسەری عێراق.

رۆژی 21ی تشرینی یەکەمی 2026، دادگەی کارگێڕیی سلێمانی بڕیارێکی ساڵی 2016ی پارێزگاری ئەوکاتەی سلێمانی هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاری دابوو رێگە بدرێت بە تۆمارکردنی خانوو بە ناوی هاووڵاتییانی عەرەب و بیانییەوە.

سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی کارگێڕی سلێمانی بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئەگەر داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت، پاڵپشت بە بڕگە دەستوورییەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە بڕیارەکە هەڵدەوەشێتەوە."

دەستوری عێراق رێگە بە مامەڵەکان دەدات؟ 

دەستووری عێراق لە ماددەی 14 هەموو عێراقییەکانی بەبێ هیچ جیاوازییەکی رەگەزی و ئاینی بە یەکسان پێناسە کردووە.

هەروەها لە ماددەی 23 بڕگەی سێیەم- ئەلف هاتووە، هەر عێراقییەک مافی خاوەندارێتی لە هەر شوێنێکی عێراقدا هەیە. 

وردەکاری بڕیارەکەی دادگەی کارگێڕی سلێمانی

رۆژی 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، دادگەی کارگێڕی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر داوای سێ کەس بەکۆڕا بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە 6448 لە6-6-2016 پارێزگاری سلێمانی/ سەرباری کارەکەی.

ئومێد حەمەڕەشید، یەکێک لە پارێزەران و داواکارانی دۆسیەکەیە، دوای بڕیارەکەی دوێنێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوای بڕیاری پارێزگاری پێشووترەوە خانوو و شوقە لە سنووری سلێمانی بەناوی هەموو کەسێکەوە دەکرا، تەنیا مەرج پشتگیرییەک و رێکارە ئەمنییەکان بوون، ئەمڕۆ دادگە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە."

ئەو پارێزەرە دەڵێت، "داواکەی ئێمە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێشوو پشت بەستووە بە دەستووری عێراق، هەمان بڕیار پێشتر لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێ کراوە، کاتێک کەسێکی موسڵمان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ویستوویەتی زەوییەک لە ناوچەیەکی کریستیاننشین بکڕێ، بەڵام نەیتوانی بیکڕێ و ئێستاش هەمان بڕیار دادگەی فیدراڵیی عێراقیش پەسەندی کرد، بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانیش دروستە، کە وەکو نەتەوەیەکی عێراق نەمانەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕدرێ."

دواتر، دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بڕیارێکی دادگەی کارگێڕیی سلێمانی کردووە سەبارەت بە تۆمارکردنی شوقە و خانوو لە سلێمانی بەناوی هاووڵاتییانی عێراق و بیانییەوە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە بە یەکلاکەرەوە دانانرێت تاوەکو پلەی کۆتایی وەرنەگرێت.

دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دەڵێت، "بابەتی خاوەندارێتیی خانووبەرە لە شاری سلێمانی هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق، دەستوور پاشان یاسا تایبەتەکان و لە پێشیانەوە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە رێکیخستووە، هیچ بەربەستێکی یاساییان تێدا نییە رێگر بێت لەبەردەم هاووڵاتیانی ناوچەکانی دیکەی عێراق کە خاوەندارێتیی یاساییان هەبێت بۆ شوقە و خانووبەرە."

لە 06-06-2016، د. ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری ئەوکاتەی سلێمانی لە "فەرمانێک"دا رایگەیاند، "ئاماژە بە کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژی 02-06-2016 تایبەت بە دیراسەکردنی پێشنیاز و راوبۆچوونی خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەکان و لەپێناو گەشەپێدانی بواری گەشتیاری و ئابووری لە پارێزگای سلێمانی و کارئاسانی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و بیانی و پابەندبوون بە دەستووری عێراق،" بڕیار درا بە دەرکردنی چوار خاڵ بۆ تۆمارکردنی شوقە و خانوو.

خاڵەکان ئەمانەن:

- تۆمارکردنی شوقە و خانوو بەناوی هاووڵاتییانی عێراق و هاووڵاتییانی بیانی هاوشێوەی هاووڵاتییانی سلێمانی، بەمەرجێک رەزامەندیی لایەنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وەربگیرێت.

- بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی (یەک و دوو) هەڵدەستن بە ئاسانکردنی جێبەجێکردنی خاڵی یەک بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی پارێزگار.

- پێویستە لایەنی ئاسایشی سلێمانی رەزامەندی بدات بەپێی رێنماییەکانی تایبەت بە خۆیان.

- ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکرێت لە رێککەوتی دەرچوونییەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

لە کەلار قوتابییەکی پۆلی یەکی سەرەتایی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

وەزارەتی کارەبا: پێشبینی دەکەین ئەمشەو کارەبای هەولێر ئاسایی بێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی کارەبا: پێشبینی دەکەین ئەمشەو کارەبای هەولێر ئاسایی بێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە