رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی شەماڵ عومەر کرد، کە دوێنێ لە نەمسا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە پرسەنامەکەدا دەڵێ، "بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆکاری دیار، خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر، پرسە و سەرەخۆشيم پێشكهش به بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هاوخهميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێ، "خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر تهمهنێك له خزمەتی پێشكهش به هونەر و شانۆی کوردى کردووە و یادی بە خێر دەمێنێتەوە. لە خوای مهزن داواکارم گیانی بە بەزەیی خۆی شاد بکات و دڵنهوايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت."
رۆژی چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026 هونەرمەند شەماڵ عومەر بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی نەمسا كۆچی دواییكرد.
شەماڵ عومەر، زیاتر بە رۆڵی "ئاغا" لە درامای ژاڵە ناسرا، ساڵانێکی زۆر لە بواری شانۆ و درامادا لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان خزمەتی بە هونەری کردووە.



.webp&w=3840&q=75)