کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەڕێوەبەری کەورگۆسک بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو هاووڵاتییە دەکات کە بە زبڵڕشتن ناڕەزایەتی دەربڕی

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رووداو دەنگی گەیاند؛ پەروەردەی هەولێر هاوکاری ئەو قوتابییانە دەکات کە لافاو زیانی لێدان
هەواڵە ناوخۆییەکان11-11-2026

رووداو دەنگی گەیاند؛ پەروەردەی هەولێر هاوکاری ئەو قوتابییانە دەکات کە لافاو زیانی لێدان

لە مەلا ئۆمەر کێشەی کارەبای موەلیدە لە بەیانیان چارەسەر دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان11-11-2026

لە مەلا ئۆمەر کێشەی کارەبای موەلیدە لە بەیانیان چارەسەر دەکرێت

ئاوی هەولێر: وێستگەکان کەوتوونەتەوە کار و لێڵیی ئاو نەماوە
هەواڵە ناوخۆییەکان11-11-2026

ئاوی هەولێر: وێستگەکان کەوتوونەتەوە کار و لێڵیی ئاو نەماوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کەورگۆسک لە رێگەی رادیۆی رووداوەوە نیگەرانیی خۆی لەبارەی نەبوونی خزمەتگوزاری و بوونی کەندێک لە نزیک ماڵەکەی دەربڕی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی رەفتاری ئەو هاووڵاتییە لە رێگەی فڕێدانی زبڵەوە لەناو شەقامدا نەگونجاو بووە، بەڵام بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان دەکەن.

سەبیحە عەبدولڕەحمان، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی کەورگۆسک بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، بەهۆی بوونی کەندێک و قوڕولیتە لە نزیک ماڵەکەیان، هاتووچۆ و گەیشتنی ئۆتۆمبێلی زبڵ بۆ کۆڵانەکەیان سەخت بووە. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی فڕێدانی زبڵەوە ئاگادارکردنەوەی شارەوانی بۆ هاتووە.

لەمبارەیەوە، حەقی رەشۆ هەرکی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو گوتی: "ئاگاداری کێشەی ئەو هاووڵاتییەین؛ بەڵام ئەو ئافرەتە بەبێ ئەوەی سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بکات یان ئاگادارمان بکاتەوە، حاویەی زبڵی لەسەر شەقام رشتووە و ڤیدیۆی گرتووە، لەسەر ئەو کارەش ئاگادارکردنەوەی شارەوانی بۆ چووە."

بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک جەختی کردەوە کە کۆمپانیای پاککردنەوە بەردەوام لە گەڕەکەکان دەگەڕێت و لە هەر شوێنێک پێویست بکات کارەکان بە زووترین کات ئەنجام دەدرێن.

گوتیشی: "سەرەڕای ئەوەی شێوازی کاردانەوەی ئەو هاووڵاتییە پەسند نەبوو، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەین تاوەکو ببینین کێشەکە چییە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

رووداو دەنگی گەیاند؛ پەروەردەی هەولێر هاوکاری ئەو قوتابییانە دەکات کە لافاو زیانی لێدان
هەواڵە ناوخۆییەکان11-11-2026

رووداو دەنگی گەیاند؛ پەروەردەی هەولێر هاوکاری ئەو قوتابییانە دەکات کە لافاو زیانی لێدان

لە مەلا ئۆمەر کێشەی کارەبای موەلیدە لە بەیانیان چارەسەر دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان11-11-2026

لە مەلا ئۆمەر کێشەی کارەبای موەلیدە لە بەیانیان چارەسەر دەکرێت

ئاوی هەولێر: وێستگەکان کەوتوونەتەوە کار و لێڵیی ئاو نەماوە
هەواڵە ناوخۆییەکان11-11-2026

ئاوی هەولێر: وێستگەکان کەوتوونەتەوە کار و لێڵیی ئاو نەماوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە