Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیەی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە 8ـی ئەیلوولی 2026 لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، دەریاوانێکی ئەمریکی نیشان دەدات کە لە 1ـی ئەیلوولی 2026 لەسەر سەکۆی فڕینی فڕۆکەهەڵگری پۆلی نیمیتز (USS George H.W. Bush)، ئاماژە بە فڕۆکەیەکی جۆری (F/A-18F Super Hornet) دەدات.

ئەم وێنەیەی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە 8ـی ئەیلوولی 2026 لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، دەریاوانێکی ئەمریکی نیشان دەدات کە لە 1ـی ئەیلوولی 2026 لەسەر سەکۆی فڕینی فڕۆکەهەڵگری پۆلی نیمیتز (USS George H.W. Bush)، ئاماژە بە فڕۆکەیەکی جۆری (F/A-18F Super Hornet) دەدات.

ئێران

ئەمریکا: دوای هێرشکردنە سەر کەشتییەکی جەنگییمان 5 کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانمان تێکشکاند

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان تێکشکاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی تاران دوو جار بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی.


ئەمە دووەم جارە لە کەمتر لە هەفتەیەکدا واشنتن لە وەڵامی هێرشکردنە سەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران دەکاتە ئامانج. لە بەرامبەریشدا تاران بەڵێنی داوە بە بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی نزیک وڵاتانی کەنداو، وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە.

بەیانیی رۆژی چوارشەممە 09-09-2026 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکان کە "لە وەڵامی دوایین هێرشە شکستخواردووەکانی ئێراندا" بوون، رایگەیاند: "پێش لێدان و لەکارخستنی کەشتییەکان، هێزەکانی ئەمریکا رێنماییان بە تیمەکان داوە کەشتییەکانیان چۆڵ بکەن."

سێنتکۆم روونیکردووەتەوە، تێکشکاندنی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانە دوای ئەوە دێت کە سوپای پاسداران لە دوو رۆژی رابردوودا دوو جار بە مووشەکی بالیستی کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکای کردە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کردووە، کەشتییە جەنگییەکە "بە سەرکەوتوویی خۆی لە هەوڵی هێرشەکانی ئێران پاراستووە و لە جووڵە بەردەوام بووە."

بە گوتەی سێنتکۆم، رۆژی شەممەش هێزەکانی ئەمریکا سێ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان تێکشکاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر فڕۆکەهەڵگرێکی ئەمریکی و کەشتییەکی وێرانکەری مووشەکهەڵگر. راشیگەیاند: "سەرجەم هەوڵەکانی سوپای پاسداران دژی کەشتییە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا شکستیان هێناوە."

دوێنێ سێشەممە عەلی عەبدوڵڵاهی، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی دابوو لەوەی ئەگەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران بکرێنە ئامانج، تاران هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

لەگەڵ ئەوەشدا، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن لە وەڵامی هێرشەکانی ئێراندا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان. روبیۆ لە سەردانێکیدا بۆ کۆلۆمبیا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "ئێران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لێدانی کەشتییە دەریاییەکانی ئەمریکا، هەر جارێکیش ئەو کارە بکەن یان هەوڵی بۆ بدەن، کەشتیی نەوتهەڵگر لەدەستدەدەن،."

لە وەڵامی هێرشەکانی رۆژی سێشەممەی ئەمریکادا، ئێران رایگەیاند، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی نزیک کوێت و بەحرێن (کە دوو هاوپەیمانی ئەمریکان) دەکاتە ئامانج. لە راگەیێندراوێکی سوپای پاسداراندا هاتووە: "هۆشداری دەدەینە سەرجەم ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی لە بەندەرەکانی کوێت و بەحرێنن، چ وەستاوبن یان نا، هۆشدارییان پێدەدەین کەشتییەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە دەکرێنە ئامانج."

لە لایەکی دیکەوە رۆژی سێشەممە، سێنتکۆم رایگەیاند، یەکێک لە درۆنە ژێرئاوییەکانی "لەکارکەوتووە،" ئەمەش دوای ئەوە هات ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد هێزەکانیان ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکییان لە تەنگەی هورمز دەستبەسەردا گرتووە.

تیم هۆکینز، گوتەبێژی سێنتکۆم بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات ئایا درۆنەکە لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە یان نا، گوتی: "رۆژێک لەمەوبەر درۆنێکی ژێرئاویی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا لەکارکەوتووە، کە رووپێویی ئاوی ناوچەکەی دەکرد بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان." گوتیشی: "درۆنە لەکارکەوتووەکە مۆدێلێکی کۆن بوو کە نە داتای هەستیاری کۆدەکردەوە و نە هیچ ئامێرێکی نهێنیی سۆنار و راداری هەڵگرتبوو."

پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو، لە "دەروازەی تەنگەی هورمز لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی هەواڵگری و سەربازیدا" دەستیان بەسەر درۆنێکی ژێرئاویی ئەمریکادا گرتووە و بە "یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریاییە بێسەرنشین و زیرەکەکانی" هێزەکانی ئەمریکا وەسفی کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە