Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو درۆنە دەریاییەی ئێران دەڵێت دەستی بەسەردا گرتووە. وێنەکە 8ی ئەیلوول لە لایەن Press TVیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کراوەتەوە.

ئەو درۆنە دەریاییەی ئێران دەڵێت دەستی بەسەردا گرتووە. وێنەکە 8ی ئەیلوول لە لایەن Press TVیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کراوەتەوە.

ئێران

Dive LD چییە؛ ئەو درۆنە ژێردەریاییەی کە ئێران دەڵێت دەستی بەسەردا گرتووە؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، لە تەنگەی هورمز دەستی بەسەر یەکێک لە درۆنە ژێردەریاییەکانی ئەمریکادا گرتووە. میدیای فەرمیی ئێران درۆنەکەی بەDive LD  ناساندووە.

پێنتاگۆن هەبوونی درۆنەکەی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام دەڵێت ئامێرەکە زیاتر لە رۆژێک پێش دەستبەسەرداگرتنی تووشی کێشەی تەکنیکی بووە و لەنێو ئاودا وەستاوە و پەکیکەوتووە. کۆمپانیای ئەندوریل، بەرهەمهێنەری درۆنە ژێردەریاییەکە لەدەستدانی یەکێک لە درۆنەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.

Dive LD چییە؟
Dive LD کە ناوەکەی بە مانای (ئامێری خۆکاری ژێردەریاییی قەبارە گەورە) دێت، درۆنێکی ژێردەریاییی بێمرۆڤە. نزیکەی 5.8 مەتر درێژ و 1.2 مەتر پانە و کێشەکەی نزیکەی 3 تۆنە. 

ئەم درۆنە وەک کەشتییەکی ژێردەریایی بچووک وایە، بەڵام هیچ مرۆڤێکی تێدا نییە. پێش خستنە نێو ئاو رێڕەو و ئەرکەکەی بۆ دیاری دەکرێت و دواتر بە سیستمی رێنیشاندانی خۆکار و هەستەوەرەکانی بە تەنیا کارەکەی دەکات.

تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:
دەتوانێت تاوەکو 10 رۆژ بێ گەڕانەوە بۆ بنکە لە ژێر ئاو بمێنێتەوە.

تاوەکو قوڵایی 6,000 مەتر شۆڕ دەبێتەوە.

خێراییەکەی لەنێوان 2 تا 8 گرێی دەریایییە (4 بۆ 14 کم/کاژێر).

لە هەر دەرچوونێکدا، دەتوانێت نزیکەی 600 کیلۆمەتر ببڕێت.

نرخی هەر دانەیەکی نزیکەی 2.5 ملیۆن دۆلارە. 

بۆ چی بەکاردەهێنرێت؟
Dive LD تەنیا بۆ چاودێری نییە؛ دەتوانرێت دیزاینەکەی بگۆڕدرێت و بەپێی ئەرکەکە ئامێر و هەستەوەری جیاوازی لەسەر دابمەزرێنرێن. بەکارهێنانە سەرەکییەکانی ئەمانەن:

وێنەکێشان و نەخشەکێشانی بنی دەریا

دۆزینەوەی مینی دەریایی

کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی کەشتییە سەردەریایی و ژێردەرییاییەکان. 

پشکنینی کێبڵەکانی ئینتەرنێت و بۆرییەکانی نەوت و گاز لە بنی دەریا

گەیاندنی پەیام و سیگناڵ لەنێوان یەکە سەربازییەکان

پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنی دژە ژێردەریایی

هێزی دەریاییی ئەمریکا یەکەم  Dive LDی لە نیسانی 2025 وەرگرت و سپاردی بە یەکەی تایبەت بە درۆنە ژێردەریاییەکان بۆ تاقیکردنەوە و بەکارهێنانی لە ئەرکەکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری.

دەست بەسەرداگرتنەکە چەند گرنگە؟

ئێران درۆنەکە بە یەکێک لە "پێشکەوتووترین ژێردەریاییە بێمرۆڤەکانی ئەمریکا" ناو دەبات. بەڵام پێنتاگۆن دەڵێت مۆدێلێکی کۆن بووە و هیچ سۆنار یان رادارێکی نهێنیی لەسەر نەبووە و زانیاریی هەستیار و گرنگ بەدەست تارانەوە نادات. 

ئەندوریل دەڵێت Dive LD بە شێوەیەک دروست کراوە کە بۆ ناوچە مەترسیدارەکان بنێردرێت و لەدەستدانی هەندێکیان لە بنەڕەتدا چاوەڕوانکراوە.

تاوەکو ئێستا بەڵگەی سەربەخۆ نییە کە پیشانی بدات ئێران چۆن درۆنەکەی دۆزیوەتەوە یان چ ئامێر و زانیارییەکی لەنێودا بووە. ئەگەر پارچە و سیستمی هەستیار لەسەری مابێت، ئێران دەتوانێت شێوازی دروستکردن و توانای هەستوەرەکان و سیستمی رێنیشاندانی بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە