Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کەشتی لە تەنگەی هورمز. وێنە: رۆیتەرز

ژمارەیەک کەشتی لە تەنگەی هورمز. وێنە: رۆیتەرز

ئێران

لە تەنگەی هورمز هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئێرانی؛ کوژراو و بریندار هەن

سینا سۆما

سینا سۆما

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

 رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی لە تەنگەی هورمز کرایە ئامانج؛ قایمقامی دوورگەی قیشم دەڵێت، کەشتییەکە لە ئاوی نزیک ئەو دوورگەیە پێکراوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، حوسێن ئەمیرتەیمووری، قایمقامی دوورگەی قیشم لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران رایگەیاند، "ئەو کەشتییە بازرگانییە نزیکەی کاژێر 5:00ی بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری دوورگەی هێنگام و کەناراوی گوندی (شیب‌دراز) لە دوورگەی قیشم کراوەتە ئامانج."

بە گوتەی قایمقامی دوورگەی قیشم، لە رووداوەکەدا کەسێک لە ستافی کەشتییەکە بەناوی (جەمشید رەجەبی) کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

قایمقامی قیشم زانیاریی زیاتری لەسەر ناو و جۆری کەشتییەکە، سروشتی ئەو کەرەستە تەقەمەنییەی بەر کەشتییەکە کەوتووە و دۆخی تەندروستیی بریندارەکان نەخستووتەڕوو، بەڵام گوتی، لە داهاتوودا وردەکاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە رادەگەیێنن.

هاوکات ئاژانسی دەنگ و رەنگ (سەدا و سیما)ی ئێرانی، رووداوەکەی بە "هێرشی دووژمنی تیرۆریست" ناوزەد کرد، بەڵام ناسنامەی هێرشبەرەکەی ئاشكرا نەکرد. تاوەکو ئێستاش هیچ بەرپرسێکی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەیەوە لێدوانی نەداوە.

هەر ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمزدا، تەقەمەنییەکی نەناسراو بەر کەشتییەک کەوتووە، بەڵام لەبارەی قەبارەی زیانەکان و دۆخی ستافی کەشتییەکە زانیاریی روون لەبەردەستدا نییە.

هێشتا دیار نییە کە ئایا راپۆرتەکەی ئەو رێکخراوە و ئەو رووداوەی لەلایەن قایمقامی قیشمەە قەشمەوە راگەیێندراوە، پەیوەندییان بە هەمان کەشتییەوە هەیە یان نا.

تاوەکو ئێستا هیچ وڵات یان گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆ رانەگەیاندووە و بەرپرسانی ئەمریکاش هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

رووداوەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای ئەمریکا چەند نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە تەنگەی هورمز و کەنداو کردە ئامانج. ئێرانیش لە بەرامبەردا هێرشی کردە سەر چەند نەوتهەڵگر و کەشتییەکی بازرگانی لە کەنداو و دەریای عومان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە