Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

ئێران

موحسین رەزایی: هەڕەشەکانی ترەمپ ئەنجامیان نابێت

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەڕەشە لە واشنتن دەکات و دەڵێ: ''لە بەرژەوەندیی خۆیانە مەرجەکانی تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قبووڵ بکەن''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل رێگە بە ئێران دەدەن لە پەیماننامەی قەدەخەکردنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بکشێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 19-09-2026، میدیاکانی ئێران هەڤپەیڤینێکی موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیان بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لە دۆخی ئێستای وڵاتەکەی، چارەنووسی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا، ستراتیژیی ئەتۆمیی تاران و چەندین بابەتی گرنگی دیکە دەکات.

لە بەشێکی قسەکانیدا موحسین رەزایی ئاماژەی بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد لە وڵاتەکەی و رایگەیاند: ''هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەکانی لەبارەی ئێران هەڵە بوون و هەرەشەکانی هیچ ئەنجامێکیان نابێت.''

سکرترێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەڕەشەی لە واشنتن کرد و گوتی: ''لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە مەرجەکانی ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قبووڵ بکات.''

هەرچی مەرجەکانی ئێرانن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەگوتەی موحسین رەزایی بریتین لە ''کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، ئازادکردنی سامانە بلۆککراوەکانی تاران و کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی سەربەندەرەکانمان''.

هاوکات لە بەشێکی قسەکانیدا سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاماژە بە جەنگی نێوان حووسییەکانی یەمەن و سعودیە دەکات و دەڵێت: ''خوازیارین کۆتایی بە جەنگ و پێکدادانی نێوان ئەوانیش بهێنرێت''.

''بۆ جەنگێکی یەکلاکەرەوە ئامادەین''

دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە میدیایەکی وڵاتەکەی راگەیاند: "ئێران لە رووی داراییەوە دەدۆڕێ، لە رووی سەربازییەوە دەدۆڕێ و لە هەموو لایەکەوە لە شکستدایە.''

موحسین رەزایی پێچەوانەی قسەکانی ترەمپ هۆشداری دەداتە واشنتن کە ''بۆ جەنگێکی یەکلاکەرەوە ئامادەیەن. ئێمە ئاگاداری خاڵە لاوازەکانی سوپای ئەمریکاین و زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەیان''.

جیا لە کردنەوەی تەنگەی هورمز، یەکێک لە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە جەنگ، راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ئێران بە مەبەستی رێگریکردن لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەو وڵاتە.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو: ''ئێمە هێشتا پابەندی فەتواکەی رێبەری شەهیدمانین (عەلی خامنەیی) لەبارەی حەرامبوونی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی. ستراتیژیی ئەتۆمیی خۆمان نەگۆڕیوە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات''.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە واژۆی لەسەر پەیماننامەی قەدەخەکردنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی (NPT) کردووە. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە ئەوەشی خستەڕوو: ''کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل رێگەمان پێدەدەن لە پەیماننامەکە بکشێینەوە''.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە