Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک فرۆکەی ئێرانی لە یەکێک لە فرۆکەخانەکانی ئێران. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ژمارەیەک فرۆکەی ئێرانی لە یەکێک لە فرۆکەخانەکانی ئێران. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران

دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران: فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق راگیرا

هانا محەممەد

هانا محەممەد

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران دەڵێ، فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق بەتایبەتی نەجەف تاوەکو کاتێکی نادیار راگیراوە. دەستەکە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیشی پابەند کرد بەوەی تەواوی پارەی بلیتەکان بەبێ بڕینی هیچ سزایەک بۆ گەشتیاران بگەڕێننەوە.

بەپێی راگەیێندراوی دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران کە ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلوولی 2026 بڵاوکراوەتەوە، دوای راگیرانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف لە بەیانیی ئەمڕۆوە، بە هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی راگەیێندراوە کە فرۆشتنی بلیتی ئەو هێڵە بۆ ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو تاوەکو کاتی نادیار رابگرن.

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران دەڵێ، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ناچارن بە زووترین کات سەرجەم پارەی بلیتە فرۆشراوەکان، بە تەواوی و بەبێ هیچ بڕینێک، بۆ گەشتیاران بگەڕێننەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە داوا لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کراوە بۆ ئاسانکاری لە هاتووچۆی گەشتیاراندا گەشتی نێوخۆیی بۆ فڕۆکەخانە سنوورییەکانی ئێران رێکبخەن، بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن لە رێگەی سنوورە وشکانییەکانەوە بەردەوامی بە گەشتەکانیان بدەن یان بگەڕێنەوە.

هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵا لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە چوارچێوەی سزاکانی سەر ئێران دا، لەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران".

رۆژی 20ی ئەیلوول سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لە 23ی ئەیلوولەوە سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا دادەخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە