Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: AFP

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: AFP

ئێران

پزیشکیان: بە مەرج رێگە بە پشکنەرانی ئەتۆمی دەدەین بگەڕێنەوە ئێران

هەکار عەلی

هەکار عەلی

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ، بەهۆی "بێ متمانەیی" نێوانیان ئامادە نییە راستەوخۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە، بەڵام وڵاتەکەی رێگە بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی دەدات و پابەندی کردنەوەی تەنگەی هورمز دەبێ لە 7 رۆژدا ئەگەر واشنتن مەرجەکانیان قبووڵ بکات. هاوکات دڵنیایی دا کە تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، رێبەری وڵاتەکەی بە تەواوی باشە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی (سی بی ئێس نیوز)ی ئەمریکی، کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک تۆمار کراوە، باسی لەوە کرد، ئەستەمە متمانە بە ئەمریکا بکرێ بۆ کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ترەمپ، لەکاتێکدا "رۆژانە سزای نوێمان بەسەردا دەسەپێنێت و هەڕەشە دەکات."

"بێ متمانەیی بە ئیدارەی ترەمپ"

پزیشکیان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری دیداری رووبەڕوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "تاوەکو ئەو کاتەی دەستبەرداری ئەو گوشار و سزایانە نەبن کە رۆژانە بەسەرماندا دەیسەپێنن، ئەستەمە متمانەیان پێبکەین. ئەوان رۆژانە سزامان بەسەردا دەسەپێنن، هەڕەشەمان لێدەکەن، بۆردوومان دەکەن و پابەندی ئەو بەڵێنانەش نابن کە دەیدەن."

سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکای بە هۆکاری تێکچوونی لێکتێگەیشتنی 60 رۆژە دانا کە لە 17 ی حوزەیران لەنێوان ئەمریکا و ئێران واژۆکرا و روونیکردەوە، ئەگەر واشنتن پێشنیازە نوێیەکەی تاران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز پەسند بکات، رێکارەکانی کردنەوەی تەنگەی هورمز و رێگەدان بە پشکنەران لە هەمان رۆژی پەسندکردنەوە دەستپێدەکەن.

رێگەدان بە پشکنەران

پزیشکیان باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە رێگە بە پشکنەرانی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات بچنە نێو وڵاتەکەیەوە و گوتی، "ئەگەر بیانەوێ بێن و پشکنین بکەن، دەتوانین لەنێو دانوستاندنەکاندا لەسەر ئەو بابەتە بگەینە رێککەوتن."

سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی، پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە رووی ئایینییەوە "حەرامە" و تەنانەت ئەگەر کەسانێک لەنێوخۆی ئێرانیشدا هەبن بیانەوێ ئەو کارە بکەن، لە رووی شەرعییەوە رێگەیان پێنادرێ بەرەو ئەو ئاراستەیە بڕۆن.

تەندروستیی موجتەبا خامنەیی

لە بەشێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکەدا، پزیشکیان باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە لە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی باوکی لە هێرشەکانی سەرەتای ئەم ساڵەوە دەرنەکەوتووە.

پزیشکیان وەک پزیشکێک دڵنیایی دا لە دۆخی تەندروستیی رێبەری نوێی ئێران و گوتی، "لە رووی پزیشکییەوە تەندروستیی بە تەواوی باشە و برینەکانی رووخسار و قاچەکانی چاکبوونەتەوە. ئەمەم لێ وەربگرن، چونکە خۆم پزیشکم. رێبەر هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە و دوایین جار بۆ زیاتر لە حەوت کاژێر پێکەوە دانیشتین."

شێوازی بڕیاردان لە ئێران

سەرۆککۆماری ئێران روونیکردەوە بڕیارە ستراتیژی و دیپلۆماسییەکان لەلایەن تیمێکی شەش کەسییەوە دەردرێن کە لە نوێنەرانی دەزگا ئەمنییەکان، پەرلەمان و ناوەندە حکومییەکان پێکهاتوون و بە هاوئاهەنگی بڕیار دەدەن.

پزیشکیان ئەو قسانەی رەتکردنەوە کە گوایە سەرکردەکانی تاران لە پەناگەدا خۆیان شاردبێتەوە و گوتی، لە کاتی جەنگدا بە بەردەوامی وڵاتیان بەڕێوەبردووە و پەناگەیان بەکارنەهێناوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە