Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق

ئێران

باڵیۆزی عێراق لە تاران: هەوڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران دەدەین

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی عێراق لە تاران دەڵێت، هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران چڕ کردووەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخەکە ''کاتی''ـیە و کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە نابێت
.

ئەمڕۆ شەممە 26-09-2026، یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە تاران بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی هەوڵ و پەیوەندیی چڕ ئەنجام دەدات، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق کە بەهۆی جێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا راگیراون.

بەگوتەی یاسر حەجاج، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان عێراق و ئێراندا، ''کاتی''ـیە و کاریگەری لەسەر قووڵایی ''پەیوەندییە مێژوویی و بەهێز''ـەکەی نێوان هەردوو وڵات نابێت.

وەک باڵیۆزی عێراق لە تاران گوتی، بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و ئاساییکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە ''زووترین کات''، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکان.

یاسر حەجاج دەشڵێت: ''دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان تەنیا پەیوەندی بە کەرتی گەشتیارییەوە نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر بەشێکی بەرفراوانی هاووڵاتییانی عێراقیش هەیە.''

چی روویدا؟

رۆژی هەینی، 25ی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەشەوە راگیراون.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، گەشتەکانی ئێران بەشی زۆری لە فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەفەوە بوون، بەوپێیەی زۆرترین زیارەتکار لەڕێگەی ئەو دوو فڕۆکەخانەیەوە دەهاتنە عێراق. باسی لەوەش کرد، دوایین فڕۆکەخانە کە گەشتەکانی ئێرانی تێدا ئەنجام دەدرا فڕۆکەخانەی نەجەف بوو کە ئەویش گەشتەکانی راگرتوون.

راگرتنی گەشتەکان بەهۆی تووندکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێرانەوەیە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سزای بەسەر 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیدا سەپاندووە و هەڕەشەی راگرتنی چالاکییەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا کرد.

هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "بەهۆی ئەو بڕیارانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە گەشتەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە و عێراق دەریکردوون، حکومەتی عێراق دەستی کردووە بە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی".

بەپێی نووسینگەی عەلی زەیدی، ئامانجی عێراق لەم گفتوگۆیانە ئەوەیە کە هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەو رێکارانە بەدەر بکرێن، تاوەکو رێگە بدرێ گەشتە ئاسمانییەکان بۆ "مەبەستی مرۆیی" دەستپێبکەنەوە، کە پەیوەندییان بە چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانی ئایینی و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی مەدەنییەوە هەیە.

فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بریتین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بەسرە، نەجەف، مووسڵ، کەرکووک، هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە