رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران پشتڕاستیکردەوە، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە نزیک سیریکی باشووری ئێران بیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی دەنگەکە نازانرێ.
شەوی چوارشەممە 21-10-2026، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە ناوچەی (کەرپان)ـی سەر بە سیریکی پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێران چەند دەنگێکی بەهێز بیستراوە.
تاوەکو ئێستا سەرچاوەی دەنگە بەهێزەکان نازانرێت، بەڵام میدیای ئێران بە ''تەقینەوە'' ناوی هێناوە.
سیریک دەکەوێتە کەناراوەکانی دەریای عومان و سەرەتای تەنگەی هورمز کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە باشووری مینابەوە دوورە و لە جەنگی 40 رۆژەدا چەندین جار لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر.



