Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنێکی بۆردوومانێکی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران لە مانگی ئاداردا. (وێنە: ئارەش خامۆشی/ پۆلاریس بۆ نیویۆرک تایمز)

شوێنێکی بۆردوومانێکی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران لە مانگی ئاداردا. (وێنە: ئارەش خامۆشی/ پۆلاریس بۆ نیویۆرک تایمز)

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

راپۆرتێک: ئەمریکا و ئیسرائیل بەنیازن دوای هەڵبژاردنەکان لە ئێران بدەنەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل پلانی نوێیان داناوە بۆ ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێسی ئەمریکا هێرش بکەنەوە سەر ئێران.

سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا ئەم جەنگە نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت و چەندین جار دۆناڵد ترەمپ لە دوا ساتەکاندا پلانی هێرشەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە هەردوو وڵات سەرقاڵی مەشق و ئامادەکارین. پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا هەفتەی رابردوو سەردانی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی کردووە بۆ تاوتوێکردنی هێرشە نوێکان.

ئامانجەکان و گومانی شارەزایان

نیویۆرک تایمز دەڵێت، رەنگە ژێرخانی وزە، پێگە ئەتۆمییەکان و کۆگاکانی مووشەک و درۆن لە ئێران بکرێنە ئامانج.

بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە بەرپرسانی ئەمریکا و شارەزایان گومانیان هەیە کە هەڵمەتێکی دیکەش بتوانێت تاران ناچاری سازشی دیپلۆماسی بکات، بەتایبەت کە لە قۆناخی یەکەمی جەنگەکەدا لە نێوان شوبات و نیسانی ئەمساڵدا تەنیا نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە و گوشارێکی زۆری خستە سەر پێنتاگۆن لە رووی کەمبوونەوەی مووشەکە بەرگرییەکانەوە.

"لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکاندا، ئێران هەڕەشەی بەئامانجگرتنی داتاسەنتەرەکان و کێبڵەکانی ئینتەرنێت لە بنی دەریادا دەکات"

هەڕەشەکانی ئێران

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکاندا، وەڵامیان تەنیا بۆ سەر کەشتیوانی و کێڵگە نەوتییەکان نابێت، بەڵکو داتاسەنتەرەکان و کێبڵەکانی ئینتەرنێت لە بنی دەریادا دەکەنە ئامانج و جەنگەکەش کورت و سنووردار نابێت.

هۆکاری دواکەوتنی هێرشەکان

هەرچەندە ترەمپ دەتوانێت هێرش بکات، بەڵام وەک لە راپۆرتەکەدا شرۆڤەی بۆ کراوە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە سەرەتای تشرینی دووەم چاوەڕێ بکات. هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە تەواوی هێز و کەشتیگەلە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا هێشتا بە تەواوی لە ناوچەکەدا جێگیر نەکراون.

هەڵبژاردنی نێوخۆیی ئیسرائیل لە 27ـی تشرینی یەکەمدا رەنگە کێشە دروستبکات، بەڵام هەندێک پێیانوایە نەتەنیاهوو دەکرێت ئەم هەڕەشە ئەمنییانە بەکاربهێنێت بۆ دروستکردن و راکێشانی رکابەرەکانی بۆ نێو حکومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی.

نەخشە

شوێنی چیای قولەنگ: لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای ئیسفەهان

چیای قولەنگ لە ناوچەی نەتەنز لە پارێزگەی ئیسفەهانی ئێرانە. ناوە ئینگلیزییەکەی "Pickaxe Mountain"ـە.

دایکی هەموو بۆمبەکان و چیای قولەنگ

بەپێی نیویۆرک تایمز، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان بۆ لێدانی بنکە ئەتۆمییە قووڵەکانی ژێر زەوی هەیە، لەوانە چیای قولەنگ. ترەمپ پێشنیازی کردووە کە بۆ ئەم مەبەستە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمیی ئەمریکا ناسراو بە "دایکی هەموو بۆمبەکان" (MOAB) بەکاربهێنێت؛ بەڵام شارەزایانی سەربازی دەڵێن، ئەم بۆمبە لەسەر رووی زەوی دەتەقێتەوە و توانای بڕینی قووڵایی چیا بەردینەکانی ئەو ناوچەیەی نییە.

لایەنی ئێرانی هۆشداریی داوە کە هەر هێرشێکی نوێ وەڵامێکی زۆر تووندتر و دڕندانەتری دەبێت و هەمیشە وەک کارتێکی گوشار نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزتر دەکەنەوە تاوەکو خەڵکی ئەمریکا زیان بکەن. 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە