Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.

ئێران

موحسین رەزایی: مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە بۆ دانوستاندن

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا
ئێران21-10-2026

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا

میدیای ئێران: پاکستان دەروازەی سنووریی ریمەدانی کردەوە
ئێران21-10-2026

میدیای ئێران: پاکستان دەروازەی سنووریی ریمەدانی کردەوە

پزیشکیان: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لە بەرژەوەندیی تاران و واشنتندا نییە
ئێران21-10-2026

پزیشکیان: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لە بەرژەوەندیی تاران و واشنتندا نییە

رووداو دیجیتاڵ


سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، دەستپێکردنەوەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بەندە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە حەوت مەرجی نوێمان پێشکێش کردووە''.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2026 بڵاو کراوەتەوە، باسی چارەنووسی دانوستاندنەکانی تاران و واشنتنی کرد و رایگەیاند، ناگەڕێنەوە بۆ دیپلۆماسیی رابردوو، بەڵام واز لە دیالۆگیش ناهێنن.

بەگوتەی موحسین رەزایی، ئێران لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە حەوت مەرجی نوێی پێشکێشی ئەمریکا کردووە؛ ''تاوەکو مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن، نە تەنگەی هورمز دەکەینەوە، نە دەگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستاندن''.

18ـی ئایار، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و واشنتن واژۆکرا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هەر زوو یەکدییان بە پێشێلکردنی خاڵەکانی یاداشتەکە تۆمەتبار کرد. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاماژەی بەوە کرد: ''جیاوازیی دانوستاندنی ئەمجارە ئەوە دەبێ کە ئێمە گەرەنتییەکە لەنێو پێکهاتەی رێککەوتنەکەدا دادەنێین''.

کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی، هەڵگرتنی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان لە مەرجەکانی تارانن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندن.  ئێران هەروەها داوای راگرتنی جەنگ و گرژییەکانی ناوچەکە (بە لوبنان و یەمەنەوە)، گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد و پابەندبوونی واشنتن بە پابەندییەکانی دەکات. موحسین رەزایی دەڵێت، سەرەتا پێویستە ئەمریکا پابەندییەکانی جێبەجێ بکات، دواتر ئێران بڕیار لە کردنەوەی تەنگەی هورمز دەدات''.

رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی وەڵامی دانەوە. لە 2ی ئاداریشەوە، تاران وەک ستراتیژێکی جەنگەکە تەنگەی هورمزی داخست.

داخرانی تەنگەی هورمز و جەنگەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دانا. رۆژی دەستپێکی جەنگ بەرمیلێک نەوت بە 72.5 دۆلار بوو، بەڵام دواتر گەیشتە 120 دۆلار. 

هەرچەندە ئەمریکا بانگەشەی کرانەوەی تەنگەی هورمز دەکات، بەڵام ناوە ناوە بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی ئێران، کەشتییەکان تووشی زیان دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا
ئێران21-10-2026

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا

میدیای ئێران: پاکستان دەروازەی سنووریی ریمەدانی کردەوە
ئێران21-10-2026

میدیای ئێران: پاکستان دەروازەی سنووریی ریمەدانی کردەوە

پزیشکیان: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لە بەرژەوەندیی تاران و واشنتندا نییە
ئێران21-10-2026

پزیشکیان: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لە بەرژەوەندیی تاران و واشنتندا نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە